ئه‌و ڕۆژه‌ی خیانه‌ت وه‌کو باران به‌سه‌رمان داباری

هه‌ولێر-KDP.info- ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە یادی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەردا دەڵێت: به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که خیانه‌ت وه‌کو باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له چرای هیوای گه‌لێک کرا ده‌شڵێ، خیانەت دواین پلەی نائەخلاقییە.
چوارشەممە 16ـی ئۆکتۆبەری 2024، لە یادی تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەردا نووسیوویەتی و دەڵێت: "16ی ئۆکتۆبەر ئه‌و ڕۆژه‌ی خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له چرای هیوای گه‌لێک کرا، دەشڵێت: لە 16ی ئۆکتۆبەردا پێكدادانی ئەقڵییەتە نەزۆكەكان لەلایه‌ن گرووپێک تۆختربۆوه، بۆیە مافی هەر تاكێكی كوردە پرسیار بكات كە ئەم چەشنە لەسیاسەتی خیانەتكردنی تاقمێک، بۆ چی، بۆ كێ و بەرەو كوێ‌یە؟
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئامانجی سیاسەت بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییە و كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە كەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەك ئەوان بێ كەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێ، ئەگەریش رەفاهیەتی كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە دووركەوتنەوە لە نەهامەتییەكان و نزیكبوونەوە لەخۆشییەكانی مەبەستە، نەوەك داگیركاری و ستەم و بێگانه په‌رستی .
ئومێد خۆشناو دەشڵێت: خیانەت دواین پلەی نائەخلاقییە، ئیتر لە دوای داستانی سیحێلا و پردێ و محموودیه و مه‌خموور، بۆ خۆفرۆشان مەعلوم بوو كە هیچ ئیرادەیەکی خۆسه‌پێن بوونی نیە بتوانێ بە زۆرە ملێ و ملهوری تاقمێكی هەرزەكار ناسنامەی كوردستانییەتی كەركووک بسڕێتەوە، ئیدی پێشمەرگە و خه‌ڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێك بچەمێنن، ته‌نها ئه‌و مرۆڤه موتووربهکراوانهی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ که هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چهماندنن.
دەڵێت: به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له چرای هیوای گه‌لێک کرا، ڕوو ڕه‌شی هه‌میشه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ر و بکه‌رانی خیانه‌ت.




