٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیداد بارزانی: پارتی هەمیشە قەڵایەک بووە بۆ پارێزگاریی لە کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

زرارەتی-KDP.info-  سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، ئەندامی مەکتەب سیاسی پارتی لە کەرنەڤاڵی بانگەشەی لیستی 190ی پارتی لە زرارەتی ڕایگەیاند: دەڤەری زرارەتی هەمیشە پشتیووانی پارتی و سەرۆک بارزانی بوون. بەهێزیی پارتیش لە پشتیووانی خەڵكی كوردستان سەرچاوەی گرتووە.

سیداد بارزانی، لە درێژەی گوتەکانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە ئەهلی ڕووخان نین، ئەهلی ئاوەدانین، ناحەزان هەموو تیرێكیان بە ڕووی سەرۆك بارزانی و پارتییە، بەڵام پاڵپشت بە دڵسۆزانی پارتی دڵنیاین لە سەركەوتن".

 سیداد بارزانی، باسی لەوەشکرد: "پارتی لە هەر شوێنێک باڵادەست بووبێت، ئاوەدانی لەوێ بووە. ئامانجی دامەزراندنی پارتیش خزمەتکردن و پارێزگاریکردنە لە خاک و خەڵکی کوردستان."

هەواڵی پەیوەندیدار