په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوو: سه‌ركه‌وتنی لیستی پارتی مسۆگه‌ره

هه‌ولێر -KDP.info- په‌رله‌مانتارانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، سه‌ركه‌وتنی پارتی مسۆگه‌ره، په‌رله‌مانتارێكی پێشووش ده‌ڵێ: ته‌نیا پارتیه له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا و ئه‌جێندای حكوومه‌ته‌وه كارنامه‌ی خۆی جێبه‌جێ ده‌كات.
له‌یلا عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: پارتی ئه‌مجاره‌ش ده‌بێته هێزی یه‌كه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام براوه‌یه‌ك كه زۆر جیاوازی له نێوان لیستی پارتی و لیسته‌كانی دیكه ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له سنووری بادینان، پارتی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات.
نه‌جات ئامێدی، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: لیستی 190ی پارتی تاكه لیسته بتوانێت به‌رگریی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، ڕێگاش نادات ناحه‌زانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه زه‌فه‌ر به كیانی هه‌رێمی كوردستان ببه‌ن، خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نداریه‌تی لیستی 190ی پارتی ده‌كات بۆیە سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ره، ته‌نیا پارتیه له‌ڕێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا و ئه‌جێندای حكوومه‌ته‌وه كارنامه‌ی خۆی له هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێی ده‌كات.
سه‌عید هه‌ركی، ئه‌ندامی خولی پێنجه‌م، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: زۆر كه‌س و لایه‌ن پیلانیان داناوه، له‌م هه‌ڵبژاردنه له سه‌نگ و قورسایی پارتی كه‌م بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه پارتی گەشە دەکات و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ست دێنێ، چونكه پارتی حزبی یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك ڕه‌نگه، وه‌ك هه‌ندێ لایه‌نی دیكه نیه، به گۆڕینی سیسته‌می هه‌ڵبژاردن و هه‌ر پیلانێكی دیكه كه‌س ناتوانێت له سه‌ركه‌وتنی پارتی كه‌مبكاته‌وه، سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ لیستی 190ی پارتی ده‌بێت.
سه‌وسه‌ن میرخان دەڵێت: پارتی خه‌ڵكی دڵسۆزی هه‌یه، له هه‌موو قۆناغێكدا جه‌ماوه‌ری پارتی ئاماده‌یه بۆ سه‌رخستنی پارتی، له ڕابردوو و له داهاتووش، پارتی هه‌ر به هێزی یه‌كه‌م ده‌مێنێته‌وه و ژماره یه‌ك ده‌بێت، نه‌یاره‌كانمان بانگه‌شه‌یه‌كی ناشیرین ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه پارتی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه بانگه‌شه‌ی خۆی كرد و سه‌رکەوتووش دەبێت.
قائید میرۆ




