ئافره‌تانی سلێمانی بۆ KDP: به‌وانه بڵێن نا و به پارتی بڵێن به‌ڵێ

سلێمانی-KDP.info- ئافره‌تانی شاری سلێمانی، له ڕێگای ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، داوا له سه‌رجه‌م هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی ناهه‌موار و نه‌هێشتنی ده‌ستی گرووپیی، ده‌نگ بده‌نه لیستی 190ی پارتی، بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ له شاره‌كه ده‌ست پێبكات.
بێریڤان ئیبراهیم، کە ئافره‌تێكی ده‌ڤه‌ری پێنجوێنه، له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: خەڵکی سنووری پێنجوێن بەو ئاواتەوە دەنگ دەدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان تاوەکو پێنجوێنیش وەک شارێک لە شارەکانی سنووری دهۆک و هەولێر حسابی بۆ بکرێ و ئەو خزمەتگوزارییەی لەوێ ئەنجام دراوە، لە پێنجوێنیش ئەجام بدرێت و له‌م دەسەڵاتەی حوکمی پێنجوێن دەکات ڕزگار بین، چونکە له‌م سنووره‌ی ئێمه نه‌ك ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن، گرووپی نایاسایی دیکەیش خه‌ڵكیان بێزار كردووه.
دەشڵێ: ئێمە دوو مەرزی بازرگانی باشماخ و سەیرانبه‌نمان هەیە، کەچی هیچ سوودێکیان بۆ خەڵکی ناوچەکە نییە، بەڵکوو بوونە هۆی تێکدانی ڕێگاوبان و دروستبوونی چەندەها ڕووداوی هاتوچۆ، قەت به‌شێك له داهاته‌كه‌یان بۆ سنووره‌كه نه‌بووه، بۆیە داوا له خه‌ڵكی پێنجوێن ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌نه پارتی بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ببینه خاوه‌نی جوانترین پڕۆژه.
تانیا فه‌تاح، ئافره‌تێكی شاری سلێمانییه و له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتییه‌وه په‌یامی خۆی بە خه‌ڵكی سلێمانی ده‌گه‌یه‌نێ: ئێمه چه‌ندین ساڵه له سلێمانی کۆمەڵێک ده‌موچاو ده‌بینین كه به میزاج حوكمی به‌حر و به‌ڕی ئه‌م شاره ده‌كه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی بیریان له دۆخی ناهه‌مواری خه‌ڵكی سلێمانی كردبێته‌وه، كاتێك سه‌یری خزمه‌ته‌كانی سنووری هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌یت، دڵت به خۆت ده‌سووتێ و ده‌بینی شاره‌كه‌ت به هۆی كه‌سانی هه‌لپه‌ر‌ست و ناسیاسی و قۆرخكاره‌وه له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان دوادەکەوێ، عه‌قڵی سه‌لیم به هه‌ر مرۆڤێك ده‌ڵێ، كێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بۆ دابین كردی له ڕووی خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و سه‌رمایه‌گوزاری و ئاسایش و دڵنیاییه‌وه، ئه‌وه به بێ ده‌مارگرژیی ڕابردوو و هه‌ست و سۆز، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵانیه‌تی سیاسی، ده‌نگی پێ بده و به ئیراده‌ی خۆت به‌وانه بسه‌لمێنە كه خزمه‌تم نه‌كه‌یت لاتده‌به‌م له‌سه‌ر حوكمی ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه سه‌یر بكه‌یت ده‌زانی پارتی سەرقاڵی پڕۆژه‌یه، خه‌ریكی ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كییه، خه‌ریكی بونیادنانه، بۆیه مرۆڤی تێگه‌ییشتوو ده‌نگ ده‌دات به‌و كه‌سه‌ی خه‌می ئه‌م ئاو و خاكه‌یه‌تی، نه‌ك قسه‌ی زل و فشۆڵ و بێ بنه‌ما و ڕەفتاری هەڵە، بۆیه داوا له خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كه‌م دوور له هه‌ست و سۆز به‌وانه بڵێن نا و به پارتی بڵێن به‌ڵێ، چونكه ڕوونه پارتی ده‌وڵه‌تداره و ئه‌مانه كۆڵه‌وارن.
سەرچڵ تەیب، هاووڵاتییه‌كی سه‌نته‌ری شاری سلێمانییه و له په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی سلێمانی له ڕێگای ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتییه‌وه ڕایگه‌یاند: داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكی شاری ڕۆشنبیری و هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، ئه‌م لیسته، لیستی شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و خه‌باتكارانه‌یه كه له به‌رامبه‌ر داگیركه‌ردا چۆكیان دانه‌دا و كوردستانیان پاراست، داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكی شاره‌كه‌م كه چه‌ندین ساڵه له نه‌هامه‌تی و بێ خزمه‌تیدا ده‌ژین، ئه‌م جاره پارتی تاقی بكه‌نه‌وه، چونكه پارتی له هه‌ولێر و دهۆك تاقیكردنه‌وه‌ی خۆی داوه و سه‌ركه‌وتوو بووه، ده‌نگدان به پارتی، ده‌نگدانه به بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر، به خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و شه‌فافیه‌ت له داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان.
نه‌عیمه خان، هاووڵاتییه‌كی تری شاری سلێمانییه، له په‌یامێكدا له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوزدستانه‌وه گوتی: لیستی 190، لیستی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و مامۆستایان و ئافره‌تان و پیر و گه‌نجی ئه‌م وڵاته‌یه، ده‌نگدان به‌و لیسته‌ی شه‌رعیه‌ت ده‌دا به هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئاشتی و ئاوه‌دانی و خزمه‌ته، سه‌ركه‌وتنی لیستی 190 ئیعتیبار و به‌های زیاتر به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه و جیهان ده‌دات، پارتی منافسه ناكات بۆ شكاندن و ڕوخاندنی كه‌س، به‌ڵكو تموحی پارتی بۆ ئه‌وه‌یه كوردستان ئاوه‌دان بكاته‌وه و خزمه‌ته‌كانی كه له هه‌ولێر و دهۆك كردوویه‌تی، له سلێمانیش بیكات و ڕێگری له‌به‌رده‌م دەمێنێ کە هەندێ لایه‌ن و كه‌س و گرووپ دەیکەن كه له كاتی سه‌ركه‌وتن هه‌موویان خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی سه‌ختی و دژواریدا هه‌موویان جگه له پارتی شانی له‌ژێر خاڵی ده‌كه‌ن و پارتی به ته‌نیا و بە ڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییه‌كان و داگیركه‌ران ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته ئێمه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی مشووری خۆمان بخۆین و پارتی و كاندیده‌كانی بكه‌ینه نوێنه‌ری خۆمان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه ناهه‌مواره ڕزگارمان بێت كه به هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن و بێباكیی ئه‌وانه‌وه تووشی بووین.
سه‌لاح جه‌لال




