قوتابیان ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی ده‌ده‌ن

هه‌ولێر -kdp.info- قوتابیان له ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگیان بۆ لیستی پارتییه، ئه‌ندامێكی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانیش ده‌ڵێ، له ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌ت پشكی شێر بۆ قوتابیان بووه.
كاروان میرانی، ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پارتی به كارنامه‌یه‌كی جیاوازتر له كارنامه‌كانی پێشتر به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کردووە، كه باس له هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌كات، به‌تایبه‌تی توێژی قوتابیان، ئێمه نایشارینه‌وه له‌سه‌ر ده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م قوتابیان له سه‌ر ئاستی خوێندنی و باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پشكی شێری ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی به‌ركه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ئێمه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه قوتابیانی كوردستان ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی ده‌ده‌ن.
محه‌مه‌د پیرۆ، قوتابی كۆلیژی ئه‌ندازیاری نه‌وت، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: لیستێك خۆڕاگربێت له كوردستان، لیستی 190ی پارتییه، تا داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ ئێمه‌ی قوتابی فه‌راهه‌م بكات ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌م، زۆربه‌ی قوتابیانی هاوڕێم ده‌نگیان بۆ پارتییه.
ئارمین عه‌بدوڵڵا، قوتابی زانكۆ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ده‌نگ ده‌ده‌م به لیستی 190ی پارتی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیستی پارتی زامنی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستانه، مێژوو شاهێدی ده‌ستكه‌وته‌كانی پارتییه چی كردووه بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
ئاكام به‌شار قوتابیه‌كی دیكه‌ی زانكۆیه، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: لیستی پارتی لیستی بونیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگم بۆ لیستی 190ی پارتییه، چونكه سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نی ئه‌و لیسته‌یه.
قائید میرۆ




