لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی بۆ KDP: دووشه‌ممه 14ی ئۆكتۆبه‌ر چه‌مچه‌ماڵ زه‌رد ده‌پۆشێت

چه‌مچه‌ماڵ -KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان سبه‌ی، دووشه‌ممه، له چه‌مچه‌ماڵ بۆ پشتیوانی لیستی 190 و كاندیده‌كانی، كه‌رنه‌ڤاڵێكی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه ده‌بات.
لیزا فەلەکەدین کاکەیی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەر پرسی محیوەری لقی١٩ بۆ سەرخستی لیستی ١٩٠، به ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: سبەی پایتەختی شەهیدان و ئەنفال، قەڵای سپی حەسار لە قەزای چەمچەماڵ زەرد دەپۆشیت، سبەی کەرنەڤاڵیکی جەماوەری گەورە لە شاری چەمچەماڵ ساز دەکەین.
کاکەیی گوتی: خەڵکی چەمچەماڵ زۆر جیاوازتر لە هەڵبژارنەکانی پێشوو پشتیوانی خۆیان بۆ پارتی و لیستی ١٩٠ دەربڕیوە، ئێمە لەگەڵ هەڤاڵانمان هەموو ڕێنمایەکانمان گەیاندووە و پشتیوان بەخوا ڕۆژی ٢٠ی مانگ موژدەی خۆش دەدەینە خەڵکی کوردستان.
سه‌ڵاح جه‌لال




