٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.ئه‌شواق جاف: 14ی ئۆکتۆبه‌ر به‌ به‌شداری جێگری سه‌رۆكی پارتی كه‌رنه‌ڤاڵێكی مه‌زن له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی -KDP.info- ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاند: سبه‌ی دووشه‌مه‌، 14ی ئۆكتۆبه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ به‌شداری جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵێكی مه‌زن به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

د.ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاگاداره‌، پارتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌‌ شێوه‌یه‌كی شارستانی و ئارام به‌ڕێوه‌ ده‌بات و پێشوازییه‌كی گه‌رمی خه‌ڵكی كوردستان بۆ لیستی 190 و كاندیدانی پارتیمان دەبینین، به‌ تایبه‌تی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاپه‌ڕین، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی پارتیمان توانی خزمه‌ت بكات و ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی  پێشتر ده‌رباره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکرا پووچەڵ بکاتەوە كه‌ گۆیا جیاوازیی له‌ نێوان شاره‌كان دەکات، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاره‌ و بودجه‌ی بۆ سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ تەرخان دەکرد، کەچی لێره‌ جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی وای نیشان بده‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم جیاوازی ده‌كات، بۆیه‌ سەرۆکی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خودی خۆی هاته‌ مه‌یدان و له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان کۆمەڵێک پڕۆژەی جێبەجێ کرد.
ئه‌شواق جه‌اف هه‌روه‌ها گوتی: سبه‌ی، دووشه‌مه‌، 14ی ئۆکتۆبه‌ر كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره‌ بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ - ڕاپه‌ڕین) بۆ جه‌ماوه‌ری سنووره‌كه‌ و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان و یوانی له‌ لیستی 190، لیستی شكۆ، لیستی داستانی پردێ و سحێلا و تلسقۆف و مخمور، به‌ ئاماده‌ بوونی جێگری سه‌رۆكی پارتیمان ساز دەکەین.

سه‌لاح جه‌لال

هەواڵی پەیوەندیدار