له چوار ساڵی ڕابردوو 42%ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتوگوزار بوونه

هه‌ولێر - kdp.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ده‌ڵێت: له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو به گوژمه‌ی حه‌وت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری ئه‌نجام دراون، ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاری بیانیش زیادی كردووه.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار گوتی: له ماوه‌ی چوار ساڵی سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتوگوزار گه‌یشتووەته حه‌وت ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، كه‌رتی گه‌شتوگوزار له‌ڕووی وه‌به‌رهێنانه‌وه له‌پێش هه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه‌یه و ڕێژه‌ی 42%ی له‌ناو هه‌موو كه‌رته‌كان تۆمار کردووە و ده‌یان پڕۆژه‌ی ستراتیژی جێبه‌جێ کراون.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار گوتی: هه‌ر له‌م كابینه‌یەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێژه‌ی گه‌شتیاران به‌رز بووه‌ته‌وه و ژێرخانی گه‌شتیاری بوژاوه‌ته‌وه، هه‌وه‌ها گرینگی‌دان به كه‌رتی گه‌شتوگوزار وه‌ك ڕووگه‌یه‌كی گه‌شتوگوزاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌م كابینه‌یه به‌شداری چه‌ندین كۆنفرانس و پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیمان كردووه، بۆ ناساندنی كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان، بەتایبەتی له ئیسپانیا، ئه‌لمانیا، توركیا و ئیمارات، ئه‌وه‌ش وای كردووه جیهان کەرتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان بناسێت.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید گوتیشی: ئه‌گه‌ر باس له ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاران بكه‌ین، ساڵ بۆ ساڵ ڕێژه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌یه، پێشتر ڕێژه‌ی هاتنی گه‌شتیاری بیانی 15% بوو، ئێستا هاتنی گه‌شتیاری بیانی گه‌یشتووەته 25%، هه‌روه‌ها هاتنی گه‌شتیاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش زیادی كردووه، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاسانكاری بۆ هاتنی گه‌شتیاران كراوه له‌وانه‌ش، گه‌شتیارانی بیانی به‌بێ ڤیزا ده‌توانن سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و گه‌شتیارانی ناوخۆی عێراقیش ئاسانكاری زۆریان بۆ كراوه.
قائید میرۆ




