لە شێخان سەدان کەس لە ھەموو لایەنەکانەوە پەیوەندییان بە ڕیزەکانی پارتی کرد

شێخان -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان گوتی: پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن لەسەر ڕێنمایی سەرۆک بارزانی زۆر بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و بەھۆی ڕەفتاری سەرکردەی ھەندێک لایەنەوە خەڵکێکی زۆر ھاتوونەتە ناو ڕیزەکانی پارتی کە ژمارەیان سەدان کەس دەبێت، ئێمەش پێشوازیان لێ دەکەین و پارتی ماڵی ھەموو کەسێکە.
ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: تا ئێستا لە بانگەشەی ھەڵبژاردن سەرپێچییەکی وا تۆمار نەکراوە جێگەی باسکردن بێت، لەسەر ئاستی ھەموو قەزای شێخان و بە ڕێنمایی سەرۆک بارزانی بانگەشە وەکو خۆی جێبەجێ کراوە، ئەمەش وای کردووە پرۆسەکە باش و ئارام بەڕێوە بچێت و ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن جێبەجێ بکرێت، ئێستاش چەند ڕۆژێک ماوە، ھیوادارین ھەروا بەردەوام بێت.
ساڵح حەیدەر گوتیشی: بەھۆی ھەڵوێستی لایەنەکانی دیکە و سوکایەتی کردن بە خەڵک لە ھەموو لایەنەکان خەڵک دێن، بەبێ ئەوەی ئێمە داوایان لێ بکەین و فشار بکەین دێنە لق و دەبنە پارتی و واز لە ڕیزی لایەنەکانی خۆیان دێنن، زۆر لەوانە باس لەوە دەکەن ڕەفتاری سەرکردەکانی ئێمە وای کردووە شەرم لە خۆمان بکەینەوە و بێینە ناو ڕیزەکانی پارتی، چونکە ئەوانە ناتوانن ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بکەن، بۆیە پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی دەکەین و پارتی ماڵی ھەموو ھاووڵاتییانە، تا ئێستا لە هەموو لایەنەکان سەدان کەس ھاتوونەتە ناو ڕیزەکانی پارتی، بەردەوامیش دێن، ئێمەش پێشوازیان لێ دەکەین و پارتی ماڵی ھەموو ھاووڵاتییانە و ماڵی گەورەیە.
بڵند ئیبراھیم




