کاندیدان بۆ KDP: بە دەنگدانتان بە لیستی 190 قۆناغێكی نوێ لە سلێمانی ده‌ست پێدەكەین

سلێمانی-KDP.info- كاندیدانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین و بیتوێن و پشده‌ری سه‌ر به بازنه‌ی سلێمانی لە لیستی 190 داوا له خه‌ڵكی سلێمانی و پشده‌ر و بتوێن ده‌كه‌ن ده‌نگیان پێ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ده‌ست له ده‌ستی یه‌ك كۆتایی به سیاسه‌تی گرووپی و خۆسه‌پێنی و په‌راوێزخستنی ده‌ڤه‌ره‌كه بهێنن.
خالید عەباس، کاندیدی ژمارە ١٧ لەسەر لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، له په‌یامێكدا بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و راپه‌ڕین رایگه‌یاند: پەیامی من بۆ دەنگدەرانی شاری سلێمانی و دەڤەری ڕاپەڕین و گەرمیان ئەوەیە، کە لەم هەڵبژاردنەدا پارتی بکەنە هێزی کاریگەر و خاوەن دەسەڵات لە دەڤەرەكه، چونکە پارتی دەتوانێت کاروانی ئاوەدانی بگەیەنێتە هەموو سنوورەکە، بۆ ئەوەی ئاوەدانیی هەولێر و دهۆک بکەینە نموونە بۆ هەموو دەڤەرەکە، خەڵکی هەموو ناوچەکانی سلێمانی، خەڵکی خاوەن قوربانین، ناکرێت بە هیچ هۆکارێک لە خزمەتگوزاری بێبەش بکرێن، ئەو هێزە سیاسییەی کە دەتوانێت ئاوەدانی فەراهەم بکات، ته‌نیا پارتی دیموکراتی کوردستانە.
دەشڵێ: پارتی هێزێکی خۆڕاگر و پتەوی کوردایەتییە، لەژێر هیچ جەور و ستەمێکدا خۆی ناچەمێنێت، هەر بۆیە دروشمی خۆڕاگریی هەڵگرتووە، هیوادارم خەڵکی سلێمانی و دەڤەری ڕاپەڕین و گەرمیان، ئەگەر ژیانێکی شایستەیان دەوێت، لیستی ١٩٠ی پارتی هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی داهاتی سنوورەکەتان شەفاف و دادپەروەر بێت، بێگومان هێزی ڕاستەقینەش هەر پارتییە.
دكتۆر سه‌رحه‌د بایز، كاندیدی ژماره 38ی لیستی 190ی پارتی، له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند: داوا له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سلێمانی و راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌كه‌ین، ده‌نگ بده‌نه لیستی 190 بۆ ئه‌وه‌ی جێده‌ستمان دیار بێت و چاودێرێكی ورد بین به‌سه‌ر داموده‌زگاكانه‌وه و چیدیكه رێگه نه‌ده‌ین به هۆی مه‌رامی گرووپێك و كه‌سێكه‌وه رێگری له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بكرێت و چیتر رێگه نه‌ده‌ین ئه‌و پارانه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره ته‌رخان ده‌كرێت، دیار نه‌مێنێ، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هاوكاریی خه‌ڵك پێكه‌وه كۆتایی به ئیرهابی فیكری بێنین، خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئێمه له پارێزگای سلێمانی پێویسته ئه‌و راستییه بزانن كه به پشتیوانی له لیستی 190 و سه‌رخستنی، یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له سنووری هه‌ولێر و دهۆك كراوه، لێره‌ش بكرێت و ئاوڕ له كه‌رته جۆراوجۆره‌كانی خزمەتگوزاری و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی بدرێته‌وه.
مامۆستا ئارام خدر پشده‌ری، كاندیدی ژماره 2 له لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتییه‌وه به‌م شێوه‌یه په‌یامی خۆی گه‌یاند: داوا له هاووڵاتیانی خۆشویستی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌كه‌م ده‌نگ بده‌نه لیستی 190ی پارتی و كاندیده‌كانی و وه‌ك خۆم كه ژماره 2م له لیستی 190 چاوه‌ڕوانیم ئه‌وه‌یه خه‌ڵكه‌كه‌مان ده‌نگم بداتێ و متمانه‌مان پێ بكه‌ن، ده‌ڤه‌ری پشده‌ر، ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و قوربانیدانه، ده‌ڤه‌ری كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دانه، به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی ده‌ستی خۆسه‌پێنی گرووپییه‌وه خزمه‌تی پێویستی نه‌كراوه، كاتێك سه‌یری ئیداره‌كانی وه‌ك سۆران و زاخۆ ده‌كه‌یت، دڵت بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره ده‌سووتێ، كه هه‌مان پاره و هه‌مان بودجه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام داهاته‌كه‌ی و بودجه‌كه‌شی دیار نه‌ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م ستەمە بێنین، پێویسته ئێمه و خه‌ڵك پێكه‌وه قۆناغێكی نوێ له ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌ست پێبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌ستی كراوه بێت بۆ خزمه‌تی ئه‌م خه‌ڵكه سته‌ملێكراوه.
رزگار ره‌شید جاف، كاندیدی ژماره 23ی لیستی 190ی پارتی، له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: داوا له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سلێمانی و گه‌رمیان ده‌كه‌ین، ده‌نگ به پارتیمان بده‌ن به مه‌به‌ستی گرنگیدان به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری ناوچه‌ی سلێمانی به تایبه‌تی گه‌رمیان، چونكه وه‌ك پێویست خزمه‌تگوزاریی بۆ دابین نه‌كراوه و داهاته‌که‌ی نادیاره، گه‌رمیان كه ده‌ڤه‌ری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال و مه‌ڵبه‌ندی شۆڕشه‌كانه، پێویستی به خزمه‌ت و خه‌ده‌مات و ئاوه‌دانییه، نه‌ك پشتگوێخستن به هۆی سیاسه‌تی نادروستی گرووپێكه‌وه و لێره‌دا پێویستمان به ستراتیجی هه‌مه‌لایه‌ن و فره ڕەهه‌ند هه‌یه، كه پارتی بێگومان هه‌یه‌تی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه، ئەویش سه‌روه‌ركردنی یاسایە.
گوتیشی: ئێمه له‌م سنووره ده‌بینه چاودێرێكی ورد به‌سه‌ر ده‌زگا لۆكاڵییه‌كانه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ڵك له سه‌رجه‌م توانا مرۆییه‌كان وه‌رگیرێ له پێناو پێشخستنی ده‌ڤه‌ره‌كه له رووی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
سه‌لاح جه‌لال




