مەلا مستەفا بارزانی سڵاوی سەرۆک بارزانی گەیاندە خانەوادەی شەهیدان

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەلا مستەفا بارزانی بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانیان نیوەڕۆ خوانێکی بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەھیدانی شەڕی دژی داعش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕێکخست.
مەلا مستەفا بارزانی سڵاوی تایبەتی جەنابی سەرۆک بارزانی گەیاندە خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و ئاماژەی بە خەبات و قوربانیدانیان کرد بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان لە ھێرش و پەلاماری دوژمنان.
ھەروەھا مەلا مستەفا بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو ئارامی ئاوەدانییەی ئەمڕۆ ھەیە لە سایەی خوێنی شەھیدانە، بۆیە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی خوێنی شەھیدان دەبێت ھەموومان دەنگمان بخەینە پاڵ دەنگی جەنابی سەرۆک بارزانی، لە ٢٠ـی ئوکتۆبەر لیستی ١٩٠ـی پارتیمان سەربخەین.





