ده‌نگده‌رانی سۆران ده‌نگیان بۆ لیستی 190ی پارتییه

سۆران -kdp.info- ده‌نگده‌رانی سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕۆژی ده‌نگدان ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، دەشڵێن ده‌نگمان بۆ لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ڕێبوار ستار، فه‌رمانبه‌ری زانكۆی سۆرانه و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردووش پارتی لە سۆران یه‌كه‌م بووه، ئه‌مجاره‌ش به جیاوازییه‌كی زۆر پارتی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران هێزی یەکەم دەبێت، خه‌ڵكی سۆران وه‌ك جه‌ژن چاوه‌ڕێی هاتنی ڕۆژی ده‌نگدانن بۆ ئه‌وه‌ی پارتی سه‌ربخه‌ن.
سیروان ڕه‌سوڵ، ده‌نگده‌رێكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه و بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره وه‌كو هیچ پرۆسه‌یه‌كی پێشتر نییه و چاره‌نووسسازه، خه‌ڵك به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ن، پێویسته ده‌نگده‌ر له ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی بێت و بزانێت ئه‌مجاره كام لیست هه‌ڵده‌بژێرێت، لیستی من لیستی 190ی پارتییه، ئه‌و لیسته‌ی زامنی ده‌ستكه‌وته‌كان و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
هشیار شكاك، چالاك له سۆشیال میدیا بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پرۆسه‌ی دیموكراسی دەنگدان هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌وه‌ی جێی دڵخۆشی ئێمه‌یه .. پارتی به دروشمی ئارامی، ئاوه‌دانی و خۆڕاگری به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، به كرداریش پارتی خزمه‌تی كردووه، ده‌نگی من وه‌ك گه‌نجێكی سۆران هه‌ر بۆ لیستی حزبی دایكه، ئه‌ویش لیستی 190ی پارتییە.
دۆریا شێروانی، چالاكوانی مه‌ده‌نی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: پارتی له ناو جه‌رگه‌ی میلله‌ت ده‌ركه‌وتووه و له‌پێناو به‌رگری كردن له دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان ئاماده‌یه بۆ چوار ساڵی ئاینده‌ش به دروشمی ئارامی و ئاوه‌دانی كوردستان بونیات بنێت، له سایه‌ی كوردستانێكی ئارام و ئاوه‌دان ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی ده‌ده‌م.




