٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دھۆک و زاخۆییەکان بۆ KDP: پارتی تاکە لیستە قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەپارێزێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- ھاووڵاتییانی دھۆک و زاخۆ لە لێدوانیان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی جەخت لەوە دەکەنەوە، لەپێناو پاراستنی دەستکەوت و مافی خەڵکی کوردستان دەنگ بەلیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، چونکە تاکە لیستە بتوانێت بەرگری لە خەڵکی کوردستان بکات و ڕێگە نەدات مەترسی لەسەر ھەرێمی کوردستان دروست بێت.

فاتیمە فیکرەت محەممەد، بەرپرسی ناوەندی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە زاخۆ، باس لەوە دەکات: پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حزبە خزمەتی خەڵکی کوردستانی کردووە و دەستکەوتەکانی پاراستووە، لە داھاتووش زیاتر خزمەت دەکات، بۆیە وەکو ئافرەتانی زاخۆ پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی دەکەین، چونکە بینیمان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چەند خزمەتی زاخۆ کراوە، لە ماوەی چەند ساڵێک زاخۆ پێشوەچوونی یەکجار زۆری بەخۆیەوە بینیوە و خزمەتی زۆر باشی بۆ کراوە، ھەروەھا بۆ ئەوەی ئاوەدانی بەردەوام بێت دەنگ بەلیستی پارتی و بارزانی دەدەین.

لای خۆیشیەوە، مەعرووف حاجی عەلی، گوتی: من وەکو گەنجێک دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەم، بەھۆی ئەوەی تاکە لیستە ھەرێمی کوردستان ئاوەدان دەکاتەوە و لە داھاتووش خزمەتی زیاتر دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوەی ھەرێمی کوردستان، چونکە تاکە لیستە بتوانێت پارێزگاری لە دەستکەوتەکان بکات و ببێتە پارێزەری خەڵکی کوردستان، ھاوکات ئەو لیستە ھەڵگری پەیام و خواستی خەڵکی کوردستانە و داوا لە ھەموو خەڵکی کوردستان دەکەم دەنگ بە لیستی پارتی بدەن، پارتی زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی ھەرێمی کوردستانە.

سوعاد گۆران، چالاکی بواری ئافرەتان، ڕایگەیاند: ئێمە وەکو ئافرەتان لیستی ١٩٠ی پارتی بە تاکە لیست دەزانین بۆ خزمەتکردنی ھەموو چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی، تاکە لیستە تەمەنێکی زۆری ھەیە و ھەموو تەمەنیشی لەپێناو بەدەستھێنانی مافی خەڵکی کوردستان بووە، مێژووش شاھیدە ئەو لیستە چەند قوربانی لە پێناو کورد و کوردستان داوە، بۆیە دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین و ئومێدمان ھەیە لە داھاتوو ھەموو دەستکەوتەکان لەسەر دەستی ئەو لیستە بۆ گەلی کورد بەدی بێن، بۆیە داواکارین ھەمووان دەنگ بە لیستی پارتی بدەن.

ھاوکات مامۆستا ئیدریس مەناف، ئاماژە بەوە دەکات: بۆ ئەوەی خاوەنداریەتی کوردستان لەدەست نەدەین و مافەکانی گەلی کورد کە بەخوێنی شەھیدان بەدەست ھاتوون لەناو نەچن و جارێکی دیکە نەکەوینە ژێر زوڵم و ستەم دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، چونکە تاکە لیستە بتوانین ئومێدمان پێی ھەبێت و پارێزگاری لە گەلی کورد و دەستکەوتەکان و قەوارەی ھەرێمی کوردستان بکات، لەبەر ئەوەی پارتی نەبێت ھەمیشە کوردستان لەژێر مەترسیدا دەبێت، بۆیە ئومێد دەکەم ھەمووان دەنگ بە لیستی پارتی و بارزانی بدەن.


بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار