بەرپرسی لقی پارتی لە ئامێدی: لەم ھەڵبژاردنە جارێکی دیکە ڕێبازی پارتی و بارزانی یەکەم دەبێت

ئامێدی -KDP.info- بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامێدی گوتی، لە٢٠/١٠ ھەموومان پێکەوە دەچینە سەر سندوقی دەنگدان و جارێکی دیکە ڕێبازی پیرۆز پارتی و بارزانی سەرکەوتوو دەکەین و دەسەڵاتی خۆمان لە ھەرێمی کوردستان نوێ دەکەینەوە.
بەڕەڤان حەمدی، بەرپرسی لقی ١٨ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئامێدی لە میانەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لە سنووری قەزای ئامێدی بانگەشەی ھەڵبژاردن بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و داوا دەکەم تا کۆتایی بەو شێوەیە بەردەوام بێت، ئێمە لە بازنەی دھۆک ٤٨ کاندیدمان ھەیە و لە ھەموو پسپۆر و پێکھاتە و ناوچەکانن، ھەمووان کاندیدی سەرۆک بارزانین و جیاوازییان نییە، لەسنوری لقی ١٨ی پارتی پێنج کاندیدمان ھەیە، ھەموومان پێکەوە بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ و کاندیدەکانمان خەباتێکی مەدەنیانە دەکەین، لە کەشێکی ئارام دەچینە سەر سندوقی دەنگدان بۆ سەربەزی ڕێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی و جارێکی دیکە بوونی خۆمان لە ھەرێمی کوردستان نوێ دەکەینەوە.
بەڕەڤان حەمدی گوتیشی: ھەموومان پشتگیری لەوە دەکەین بۆ ئەوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەشێوەیەکی مەدەنی و دیموکراسی بەڕێوە بچێت، بۆیە سوپاسی ھەموو خەڵک و چینوتوێژەکانی سنووری ئامێدی دەکەین بۆ ئامادەبوونیان و پشتگیریکردنیان لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ھەمیشە پاڵپشت و ھاوکار بوونە بۆ سەرخستنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بڵند ئیبراھیم




