ئافره‌تانی هه‌ولێر پاڵپشتیی لیستی 190ی پارتی ده‌كه‌ن

هه‌ولێر- kdp.info- ئافره‌تانی شاری هه‌ولێر وێڕای پاڵپشتیکردنی لیستی 190ی پارتی، پێیان وایه پارتی هۆكاری ده‌سته‌به‌ركردنی مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی ئافره‌تان بووه، بۆیە ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی پارتی لێده‌درێت.
هاوژین ڕه‌سوڵ، چالاكی بواری ئافره‌تان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: بۆ ئارامی و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌نگ بده‌ن به لیستی 190ی پارتی، خۆم ده‌نگ به لیستی پارتی ده‌ده‌م و ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنی پارتی لێده‌ده‌ین، پارتی وه‌ك حزبی دایك پاڵپشتی مافه‌كانی ئافره‌تان و هه‌موو چین و توێژه‌كان بووه، له ئاینده‌شدا هه‌ر پارتی به پێشه‌نگ ده‌مێنێته‌وه بۆ به‌رگری كردن له خاك و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
نه‌فیسه گه‌ردی، كادیری پێشكه‌وتووی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: لیستی پارتی لیستی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه و زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌یبینم پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی 190ی پارتی نیشان داوه، ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێین بۆ سه‌رخستنی لیستی پارتی، چونكه هه‌ر ئه‌و لیسته‌یه ده‌توانێت خواست و ویسته‌كانی خه‌ڵكی به‌دی بێنێ.
لای خۆیشیه‌وه مامۆستا دیلاز یونس بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوت: پارتی هێزی مانه‌وه و ئیراده‌ی ئافره‌تانی كوردستان بووه، هه‌موو كات هه‌وڵ و تێكوشانی ئافره‌تانی به‌رز نرخاندووه، له هه‌موو جومگه سیاسییه‌كانی حكوومه‌ت و ئۆرگانه‌كانی حزب ڕۆڵی بۆ ئافره‌ت فه‌راهه‌م كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئێمه‌ی ئافره‌ت ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان، پارته سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بدەین.
ڕۆژگار موحسین، چالاكی مه‌ده‌نی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ده‌نگدان مافێكی مه‌ده‌نی و دیموكراسی هه‌موو هاووڵاتییه‌كه، تا بتوانێت به ئازادانه نوێنه‌ری خۆی دیاری بكات، ئافره‌تانیش ڕۆڵی گرینگ‌یان هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری خۆیان بۆ پەرلەمان دەکەن، داوا له ئافره‌تان ده‌كه‌م ڕۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ر به جلوبه‌رگی كوردی بچینه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و لیستی 190ی پارتی هه‌ڵبژێرین.
قائید میرۆ




