سه‌رحه‌د غه‌فووری: هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر چاره‌نووسسازه

ئه‌وروپا -kdp.info- لقی 6ی ئه‌وروپای پارتی له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی زوومه‌وه سیمینارێكی بۆ سه‌رحه‌د غه‌فووری به‌رپرسی لق سازكرد و تێیدا ئاماژه‌ی به گرینگی هه‌ڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبه‌ر كرد و گوتی: هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازه.
سه‌رحه‌د غه‌فووری، به‌رپرسی لقی 6ی ئه‌وروپا له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: ده‌نگدان ئه‌ركی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستانه و پێویسته به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه بده‌ن، ئێمه وه‌ك پارتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به گرینگ و چاره‌نووسساز ده‌زانین بۆ كورد و كوردستانیان، چونكه ناحه‌زانمان زۆر هه‌وڵی نه‌زۆكیان داوه كه ڕه‌وشێك دروست بكه‌ن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بشێوێنن، پێویسته ده‌نگده‌ران خه‌ونی ناحه‌زان زینده‌به‌چاڵ بكه‌ن و پرۆسه‌كه سه‌ربخه‌ن.
به‌رپرسی لقی 6ی ئه‌وروپا گوتیشی: ئێمه وه‌ك په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی هه‌نده‌ران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌نگی زۆرینه‌مان به‌ده‌ستهێناوه، به‌تایبه‌تی وه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی هه‌میشه زۆرینه بووینه، ئه‌مه‌ش بۆ دڵسۆزی خه‌ڵكی ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك لقی 6ی ئه‌وروپا، سێ لیژنه‌مان له هه‌رێمی كوردستان داناون بۆ خزمه‌تی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داواشمان له ئه‌ندامانی خۆمان كردووه له كاتی بانگه‌شه پابه‌ندی فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بن.
سه‌رحه‌د غه‌فووری ده‌ڵێت: پاڵپشتی دروشمی مه‌سروور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتیمان ده‌كه‌ین كه ده‌ڵێ "ناتوانن"، چونكه دروشمی ناتوانن ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستانی له پشته، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان تیگه‌یشتووه چ لایه‌نێك خزمه‌تی كردوون، كێ پارێزگاری له وڵات ده‌كات، داوا له له ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین ده‌نگ به لیستی 190، لیستی خزمه‌تكردن بده‌ن، له مێژووی خه‌باتی ڕزگاریخوازی كورددا ته‌نیا پارتیه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانی داوه و ئێستاش كوردستان له سایه‌ی پارتی و سه‌رۆك بارزانی له ده‌ستێكی ئه‌مین و پاك دایه.
قائید میرۆ




