٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان بۆ KDP: لیستی ١٩٠ جێگەی شانازی ئێمەیە

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی پشتگیریکردنی ھەموو چین و توێژەکان بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتە باڵاکان لە دھۆک دەڵێن، تەنھا پارتییە دەتوانێت بەرگری لە مافی ئێمە بکات و کوردستان بپارێزێت، بۆیە دەنگی ئێمە بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەبێت.

نەسرەت بۆتی، سەرۆکی کۆمەڵەی ژینی کەم ئەندامان لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بەناوی ھەموو خاوەن پێداویستی تایبەتەکان پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، بەھۆی ئەوەی تاکە لیستی ئەمڕۆیە لە گۆڕەپانی سیاسی خەڵکی ئێمە ئومێدی پێی ھەیە، بەتایبەت خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەوان لە ڕابردوو مافی ئێمەیان دابینکردووە و لە داھاتووش دابینی دەکەن و ئومێدمان ھەیە زیاتر خزمەتی ئێمە بکرێت، چونکە تەنھا ئەوان بەرگری لەمافی ئێمە دەکەن و کوردستانیان لە بارودۆخی سەخت پاراستووە، بۆیە بەھەموو توانای خۆمان و کەسوکاری خۆشمان پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی دەکەین.

وەحید چیچۆ، جێگری سەرۆکی گشتی کۆمەڵەی کورتە باڵاکان لە ھەرێمی کوردستان، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: مێژوو شاھیدە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و لیستی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و لیستی پێکەوەژیانە، ھاوکات لیستی سەرۆک بارزانییە، چونکە بیری ھەمووان دێت کێ خۆی لەئێمە کردە خاوەن و ئێمەی پاراست و ئێمەی بە تەنھا بەجێنەھێشت و کێ بوو قوربانی داوە، بۆیە تەنھا لیستی ١٩٠ی پارتییە.

ھەر لەمبارەیەوە، مامۆستا و سەرۆکی کورتە باڵاکانی دھۆک، نەسیبە یاسین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لیستی ١٩٠ی پارتی لیستی ئاوەدانی و شانازی و سەربەخۆییە، لیستی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و بارزانی نەمر و سەرۆک بارزانی و لیستی ھەموو کوردانە و شانازی پێوە دەکەین، بۆیە پشتگیری لەو لیستە دەکەین و ھیچ کات ئەو ڕێبازە بەرنادەین، بۆیە ئێمە وەکو کورتە باڵا و خاوەن پێداویستی تایبەت یەک بڕیار و یەک دەنگ و یەک ھەڵوێستمان ھەیە ئەویش پشتگیریکردنە لە لیستی ١٩٠ی پارتی، ھەروەھا وەکو سەرۆکی کورتە باڵاکانی دھۆک ڕۆژانە ئاگاداری دۆخی کورتە باڵاکانین و ئێمە لەناو ئەوانین و ھەمووان پشتگیری لە لیستی ١٩٠ی پارتی دەکەن، بۆیە جێگەی شانازی ئێمەیە دەنگ بە پارتی بدەین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار