٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. سالار عوسمان پێشوازی لە بەرپرسی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی و ھەڤاڵانی یاوەری کرد.

ڕۆژی ھەینی ١١ی ١٠ی ٢٠٢٤، د.سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەیاوەری ھەڤاڵانی بەش، پێشوازی لە ھەڤاڵ سەرھەد غەفووری بەرپرسی لقی ٦ی ئەوروپای پارتی دیموکراتی کوردستان و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی لق و ھەڤاڵانی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی و جەختکردنیان لەسەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتیمان کرد، ھەروەھا باسیان لە دروشم و بەرنامە و پلانی پارتیمان کرد کە ھەمیشە کاری کردووە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و ئاوەدانی و پڕۆژەی زیاتر لە پێناو کوردستانێکی  گەشەسەندووتر.

جەختیشان کردەوە، پارتی بە سەرفرازییەوە بانگەشەی دەست پێکردووە کە دروشمەکەی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەیی و خۆڕاگرییە.

هەواڵی پەیوەندیدار