مەلا مستەفا بارزانی: بۆ هەمووانی بسەلمێنن كه پارتی و سەرۆک بارزانی پارێزەری کوردستانن

سۆران-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ١١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، مەلا مستەفا بارزانی لەگەڵ سەندیکا و کۆمەڵەکان و ڕێکخراوە پیشەیی و ناحکومییەکانی سۆران کۆبوویەوە.
لە وتارێکدا بەڕێزیان ئاماژەی بە ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی ئەم چینە گرنگەی کۆمەڵگە کرد لە ساتەوەختە مێژووییەکانی گەلەکەمان، بەتایبەتی لەڕووی ھۆشیارکردنەوەی گەنج و لاوان و پاراستنیان لە ئیرھابی فکری کە دوژمن بەمەبەستەوە ئەم ھێرشەی دەست پێکردووە.
مەلا مستەفا بارزانی داوای لە ئامادەبووان کرد ئاگاداری ئەو پیلانە ناوخۆیی و دەرەکییانە بن کە دەیانەوێت ڕاستییەکان بشێوێنن و ئاراستەی بیر و ھزری گەنجانمان بەلاڕێدا ببەن، ھەروەھا ئاماژەی بە ووتەیەکی ئیمامی عەلی کرد کەدەفەرمووێت: (تیری دوژمن ڕووی لەکوێ بێت حەقی و ڕاستی لەوێیە).
لە درێژەی وتارەکەیدا مەلا مستەفا بارزانی ئاماژەی بەو لایەنانەکرد کەوا دەستیان لەگەڵ دوژمن تێکەڵ کردووە و ھەموو ھەوڵێکیان بۆ ئەوە بووە ببنە ڕێگر لە مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان، ئەگەر ئەوان نیو ئەوەندە ھەوڵیان بۆ پشتگیری حکوومەتی ھەرێم بووایە داھاتووی گەلەکەمان لە ئاستێکی زۆر باشتر دەبوو، بەڵام ئەوان ناتوانن ئەوە بکەن چونکە ڕابردووشیان ھەر ئەوە بووە.
لە کۆتاییدا داوای لە ئامادەبووان کرد لە ٢٠ـی ئوکتۆبەر بە گڕوتینەوە بڕۆن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە لیستی ١٩٠ـی پارتی، بۆ ھەموو نەیارەکانی کوردستان بسەلمێنن تەنھا پارتی و جەنابی سەرۆک بارزانی پارێزەری خاکی پیرۆزی کوردستانن.






