٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له‌ كۆنگرێسمانێكى ئه‌مه‌ریكى كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی، ٢٠٢٤/١٠/١١، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سێس مۆلتن، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە ھەولێر، ستایشی پەیوەندییەکانی ئەمەریکایان لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستاندا، کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی ھەرێمی کورستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی. لای خۆیشیەوە کۆنگرێسمانی میوان دووپاتی کردەوە کە کۆنگرێسی ئەمەریکا وەک دۆستێک لە پشتگیریکردنی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا، چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و دوایین پێشھاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون کە بەڕێز کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە ھەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار