كاندیدانی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر: به‌ڵێن ده‌ده‌ین به كردار بیسه‌لمێنین خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌كه‌ین

هه‌ولێر - kdp.info- كاندیدانی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، پارتی حزبی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه و هه‌ر له به‌ره‌ی خه‌ڵكیش ده‌مێنێته‌وه، كاندیدێكیش ده‌ڵێ: به كردار ده‌یسه‌لمێنین.
عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف به‌رزنجی، كاندیدی ژماره 43ی لیستی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: زۆربه‌ی خه‌ڵكی بازنه‌ی هه‌ولێر ده‌مناسن و من به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێ ده‌ده‌م به‌كردار بیسه‌لمێنم خزمه‌تكاری خه‌ڵكی ده‌بین، له ڕابردوودا له‌چه‌ند قۆناغێك كارم كردووه، كاره‌كانم شایه‌تی ئه‌وه‌ن چیم كردووه، ده‌نگ به لیستی پارتی بده‌ن و به‌كردار ده‌یسه‌لمێنین.
كه‌لسوم ئه‌حمه‌د، كاندیدی ژماره 51ی لیستی 190ی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: به‌نده ته‌نیا خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانم ده‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت به‌من بدرێت بچمه په‌رله‌مان پشتگیری هه‌موو چین و توێژه‌كان ده‌كه‌م، به‌ڵام به‌تایبه‌ت كار له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌كه‌م، ده‌نگدان به لیستی 190ی پارتی خزمه‌تی زیاتری به‌دوادا دێت.
شێرزاد بورهان بله‌یی، كاندیدی ژماره 37ی لیستی 190ی پارتی له هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: من كوڕه پێشمه‌رگه و كاندیدی لیستی 190ی پارتیم، شانازییه بۆ هه‌ر یه‌كێك ده‌نگ به به لیستی پارتی بدات، چونكه له هه‌موو كابینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێی ده‌ستی پارتی دیاره، ته‌مه‌نا به خوای گه‌وره له خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیش پارتی پلانی خۆی هه‌یه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، له داهاتووش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه كار بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و كارنامه‌ی پارتی ده‌كه‌ین.
حاجی ڕۆژ، كاندیدی ژماره 23ی لیستی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێ شكۆ بۆ په‌رله‌مان بگه‌ڕێنمه‌وه و په‌رله‌مان بكه‌ینه سه‌كۆیه‌ك بۆ ده‌ركردنی یاسای باش و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت به‌كار بێنین، ئه‌گه‌ر بچمه په‌رله‌مان، خه‌ڵك ده‌مناسن چۆن خزمه‌تیان ده‌كه‌م، هیوادارم ده‌نگ به لیستی 190ی پارتی بده‌ن و ڕۆژی ده‌نگدان بكه‌نه كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتن.
قائید میرۆ




