سلێمانییەکان بۆ KDP: بۆ گۆڕینی چاره‌نووسی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان پێویسته 190 هه‌ڵبژێرین

سلێمانی-KDP.info- هاووڵاتییانی شلێر، دووكان و پیره‌مه‌گروون، به په‌رۆشییه‌وه خوازیاری گه‌یشتنی ده‌ستی خزمەتگوزاری و ئاوه‌دانی و ڕێگه‌وبانی حوکمڕانیی پارتین و پێیان وایه، به هۆی ده‌ستی گرووپ و به‌رژه‌وه‌ندیی ناڕه‌وای ده‌سه‌ڵاتێكی ناحكوومییه‌وه ناوچه‌كانیان له ڕووی سیاسی و ئابووریی و خزمەتگوزارییه‌وه دواكه‌وتوون.
زریان محه‌ممه‌د، کە هاووڵاتییه‌كی سنووری پیره‌مه‌گروونه، له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ڵێ: دەنگم بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەبەر ئەوەی تاکە لیستە کە بەرگری لە خاک و نیشتمان دەکات، هەوڵ دەدات قەوارەی هەرێم بە سەربەخۆیی بمێنێتەوە، ئەگەر سەیری دروشمی لیستی ١٩٠ بکەین، ئارامی و ئاوەدانی و ئاسایشی هەرێم لە ژێر چەتری ئەم لیستەدایە، بۆیە وەک گەنجێکی شارۆچکەی پیرەمەگروون کار دەکەم بۆ سەرخستنی لستی ١٩٠ و بەربژێرەکانی بازنەی سلێمانی، داواش لە خەڵکی پارێزگای سلێمانی و بە تایبەت دانیشتووانی شارۆچکەی پیرەمەگروون و سوورداش به گوندنشینەکانەوە دەکەم، کار بۆ سەرخستنی لیستی ١٩٠ی پارتی بکەن.
مامۆستا جەواد شێخ مەعرووف بەرزنجی، هاووڵاتییه‌كی قه‌زای دووكانه و له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، قەزای دووکان یەکێکە لە ناوچە جوانە گەشتیارییەکان، بەڵام هیچ گرینگییەکی پێ نەدراوە، ئەوەی هەیە تەنیا کەرتی تایبەتە، ئەویش لە ئاستی پێویستدا نییە، هیوادارم خەڵکی سلێمانی به گشتی و ده‌ڤه‌ری دووكان به تایبه‌تی، بۆ تەنیا جارێک لەم سنوورە دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، بۆ ئه‌وه‌ی كورسیی زۆرینه‌ی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به‌ده‌ست بێنێ و دەستی ئاوەدانی بگاتە ئەم سنوورەش، هیوادارم خەڵک بیر بكه‌نه‌وه، بۆ هەڵسەنگاندێكی دروست سه‌یری ئاوه‌دانی و پڕۆژه‌كان بكه‌ن و ببینن کار و چالاکی و پڕۆژە و خزمەتگوزاریی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان له چ ئاستێكه و دۆخی گه‌شتوگوزار و ڕێگه‌وبان و پڕۆژه خه‌ده‌مییه‌كان گه‌یشتوون به چه‌ند ئاستێكی به‌رزی پڕۆفیشناڵ، له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرووپییش له‌م ده‌ڤه‌ره چه‌نده له دواوه‌ین له ڕووی خزمه‌تگوزاری و سه‌رمایه‌گوزارییه‌وه.
سامی تاتانی، هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری شلێری قه‌زای پێنجوێنه، له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئێمه‌ش وه‌ك خه‌ڵكی سنووری پێنجوێن حه‌ز ده‌كه‌ین سنووره‌كه‌مان وه‌ك زاخۆ و سۆران ئاوه‌دان بكرێته‌وه، خەڵکی پێنجوێن داوای سەدا یەکی داهاتی باشماخ و سەیرانبەن دەکەین، بەڵام به‌داخه‌وه ده‌ستی گرووپ و به‌رژه‌وه‌ندیخواز ڕێگه ناده‌ن پێنجوێن خزمه‌ت بكرێت، ئه‌و هه‌موو لۆده له‌سه‌ر ئه‌م شاره هه‌یه له‌ڕووی گواستنه‌وه‌وه، كه‌چی ئاماده نین به‌شێك له‌و داهاته بۆ ئه‌م سنووره سه‌رف بكرێت، جگه له‌وه‌ی خزمه‌تی ناكه‌ن، به ئیرهابی فیكری كه‌سانێكی فریوخواردوو هان ده‌دەن بێن باره‌گا مه‌ده‌نییه‌كانی ئێمه بسووتێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه داهاتی باشماخ و سەیرانبه‌نمان بردبێ كه ڕوونه كێ ئه‌و داهاته ده‌بات و ناهێڵێ خزمه‌تی پێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه ڕزگارمان بێت پێویسته له سندووقه‌كانی ده‌نگدان (نا)یه‌ك به ئه‌مانه بڵێین و (به‌ڵێ)یه‌ك به لیستی 190 بده‌ین، بۆ گۆڕینی چاره‌نووسی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان.
موحسین یه‌عقووب، هاووڵاتییه‌كی ده‌ڤه‌ری سلێمانییه، له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی، گوتی: دروشمی پارتی هه‌م واقعییه و هه‌م ماناداره، (ئارامی) واته مرۆڤ تا ئارامی نه‌بێ هه‌موو دنیاش هی ئه‌و بێت ناحه‌سێته‌وه. (ئاوه‌دانی) نیشانه‌ی هیوا و ئاینده و شاره‌ستانیه‌ته، (پێكه‌وه‌یی) ڕه‌مزی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه، (خۆڕاگری) نیشانه‌ی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و وه‌ستانه‌وه‌یه دژی دوژمنان و نه‌یارانی ئه‌م ئاو و خاكه، ئه‌و دروشمه‌ی پارتی هه‌ڵیگرتووه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قووڵی له پشته و ئه‌وه‌ش هه‌ر به پارتی و بارزانی جێبه‌جێ ده‌بێت، بۆیه ده‌نگ به سه‌نگینی و ئه‌ته‌كێت و شه‌خسیات و ڕێزگرتن ده‌ده‌ین كه كرۆكی لیسته‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییه.
سه‌لاح جه‌لال




