د. سالار عوسمان: دەنگ بە بونیادنانەوە بدەین یان وێرانکردن

ئهورووپا -KDP.info- لقی 6ی ئهورووپای پارتی، له ڕێگهی وێبینارهوه سیمینارێكی بۆ د. سالار عوسمان، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی دیموكراتی كوردستان له ژێر ناوی (ڕوانگهی پارتی بۆ ههڵبژاردن و سهركهوتنی كوردستان) ساز كرد، د. سالار تێیدا تیشكی خسته سهر كارنامهی پارتی بۆ ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان.
له سهرهتای ئاخاوتنهكانیدا، د. سالار عوسمان، ئهندامی كۆمیتهی ناوهندیی پارتی و بهرپرسی بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندن، گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان بە دروشمێکی سەرەکی بەشداری لەم هەڵبژاردنەدا دەکات، کە لە چوار چەمک پێکهاتووە، ئهوانیش، "ئارامی، ئاوەدانی، پێکەوەیی، خۆڕاگڕی"ن، ئەگەر بتەوێ سەیری ئەم چوار چەمکە بکەی لە یەک چەمکدا قووڵ دەبێتەوە و لە یەک جیا ناکرێنەوە، لە ڕووی پانۆراماوە بۆمان دەردەکەوێت پارتی دیموکراتی کوردسان حزبی مێژوو و ئێستا و داهاتوو و دەستکەوتەکانه، حزبی ئومێدە، لەوەدا ئەوهمان بۆ ڕوون دەبێتەوه، پارتی خاوەن مێژوویەکە پڕ لە شانازی و بەرگری و دروستکردن، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە گشت سەروەرییەکانییەوە، مێژووی ئیرادەیە- ئارامی کە یەکەم دروشمی پارتییە، بریتییە لە بڕوابەخۆبوون لە هزری ڕوون، لە دروستبوونی ئاشتییانەی سیاسی و ئاستی پێکەوەژیان و کۆمەڵایەتی.
بهرپرسی بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی گوتیشی: ئەگەر سەیری ئاوهدانی بکەین وهکو چەمکێک، دەبینین لە هەر کوێ پارتی دیموکراتی کوردستان هەبووبێت، ئاوەدانی هەبووە، ئێمە دوو ئەتڵەسمان هەیە، یەکێکیان پێی دەگوترێ ئەتڵەسی پارتی کە پڕە لە ئاوەدانی و کاری جوان و نۆژەنکردنەوە، ئەتڵەسی دووم، خۆزگە لەژێر دەستی پارتی بووایە لە ژێر دەستی ئاوەدانی و بونیادنان بووایە، لە ژێر دەستی حکوومەت بووایه، ئەو ئاوەدانی و بووژانەوەیە کە لە هەولێر و دهۆک و زاخۆ و سۆران هەیە، دەبێت ببرێتە پێشەوە، ئەوەش بەوە دەبێ دهنگ به لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدهن، بۆیە ڕوو لە جەماوەری خۆشەویستی خۆمان دەکەین لە شاری ڕۆشنبیری و هەڵمەت و قوربانی.. شاری سلێمانی و هەڵهبجەی شەهید و زامدار، لە دەڤەری ڕانیەی ڕاپەڕین و سەرهەڵدان، لە گەرمیانی برین بەسوێ کە بەیەکەوە دەنگ بدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی ئاوەدانی و پێکەوەژیان و ئارامی و خۆڕاگری.
د. سالار عوسمان ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد: چەمکی سێیەم لە لیستی ١٩٠ بریتییە لە پێکەوەیی، بارزانیی نەمر کە پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند، هەموو پارچەکانی کوردستانی لە ژێر یەک چەتردا کۆ کردەوه لە هەر چوار پارچە، کە پێی دەگوترێ چەتری ئازادی و چەتری پێکەوەژیان، ئەم دیاردەیە لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن زۆر بە ڕوونی دیار بوو و ڕەنگی دابووەوە، ئەوە ئەو ڕێگه ڕۆشنەیە کە بارزانیی نەمر دایڕشتبوو و پارتی دیموکراتی کوردستانی لەسەر گەورە بوو، شۆشی ئەیلوول و گوڵان و دوای ڕاپەڕین و ئێستاش ئەو پێکەوهییە لە هزری پارتی.. لە هزری جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی بوونێکی زۆر قووڵی هەیە، ئینجا بۆ ئەوەی پێکەوە بین، دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چەمکی خۆڕاگری، مێژوو و داستانەکان و سەرهەڵدان و ڕاپەرینەکان، هەموو ئەمانە سیمبولەکانی نیشتمانن تا دەگاتە شەڕی بەرخۆدان و خۆنەچەمێنی (پردێ) و (سحێلا)، هەموو یەک حهقیقەتیش ڕاست دەکەنەوە، ئەویش خۆڕاگرییە کە یەکێکە لە تابلۆکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبازی بارزانی، ئەم خۆڕاگرییە کە هەرێمی کوردستانی وەک نێوەندێکی نێودەوڵەتی هێشتووەتەوە و دەروروبەر حیساب بۆ کوردستان و هەرێمی کوردستان دەکەن.
د. سالار دهشڵێـت: ئەگەر ئێمە بەراوردێک لە نێوان دروشمی ئێمە و حزبەکانی تر بکەین، دروشمی ئەوان بریتییە لە نائومێدی و ڕووخاندن و ناتێگەیشتن و وێرانکردن و دووبەرکی و ڕق و قین لە نێوان تاکی کورد، بۆیە دەبێ بپرسین دەنگ بە بونیادنانەوە بدەین یان وێرانکردن، پارتی هەموو کاتێك بە دوژمنی گوتووە نەخێر، بەڵێ بۆ ئاوەدانی، بۆیە توانیویەتی ئەم نموونە جوانە پێشکەش بکات، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم، بە تایبەتی لاوان، دوای هەندێ هاتوهاواری بێ بنەما نەکەون، دوای سەرکردەی فەیک و ڕاگەیاندنی فەیک بە سۆز و پۆپۆلیزم نەکەون، کە دەیانەوێ هەڵتانبخەڵەتێنن، پێویستە گەنجەکان دوێنێ و ئەمڕۆ باش بناسن و دەستکەوتەکان باش بخوێننەوە، ئەوەی دەکرێ بینین و دیدگای پارتی دیموکراتی کوردستانە.
قائید میرۆ




