کاندیدانی سلێمانی بۆ KDP: رێگه به ته‌خشان و په‌خشانی سامانی سلێمانی ناده‌ین

سلێمانی-KDP.info- كاندیدانی سلێمانی لە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له پێویستیی چاودێریی حكوومه‌تی لۆكاڵیی سلێمانی و قۆناغێكی نوێی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی بۆ ئه‌و شاره ده‌كه‌ن له كابینه‌ی داهاتوودا و تیشک دەخەنە سەر ده‌ركردنی یاسای گومركی تایبه‌ت بۆ كۆنتڕۆڵی خاڵه سنوورییه‌كان و پڕۆژه‌سازی.
عەزیمە عەبدولکەریم باراویی، کاندیدی ژمارە 36 لە لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی رایگه‌یاند: بە پاڵپشتیی ئێوەی دەنگدەری شاری هەڵمەت و قوربانی و خەڵکی قارەمانی دەروازەی ڕاپەڕین و گەرمیانی بەسوتماککراو، دەچینە پەرلەمان، بەڵێن بە خوای گەورە و ئێوەی قارەمانی ژێر جەور و ستەمی دەسەڵاتە خۆجێییەکانی ئەم دەڤەرە دەدەم هەموو هەوڵ و تواناکانم لەگەڵ هەڤاڵەکانم لە پەرلەمانی داهاتووی کوردستان بخه‌ینه گەڕ بۆ نووسینەوەی دەستوورێک بۆ هەرێمی کوردستان و په‌سه‌ندكردنی كۆمه‌ڵێك یاسای باش بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان.
عەزیمە گوتیشی: به‌رنامه‌مان ئه‌وه‌یه له ده‌ڤه‌ری سلێمانی سنوورێک بۆ هاتنەناوەوەی کاڵای ماوەبەسەرچوو وەک هێلکەی بێكوالێتی و دوگی ئاژه‌ڵی نه‌خۆش و زۆر کاڵای تر ده‌گرین کە بۆتە هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی شێرپەنجە بە شێوەیەکی ترسناک، ڕێگە لە بازرگانی و هێنانی ماددە هۆشبەرەکان و دەرمانی بێ کوالیتی ده‌گرین و هه‌روه‌ها پرسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی له‌و بابه‌تانه‌ی بۆ ئێمه له ئه‌وله‌ویه‌تدان، كه پاڵپشتی حكوومه‌ت بین پڕۆژه‌سازی بگه‌یه‌نێته سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.
سه‌ردار شه‌هید كوێخا ره‌سووڵ مالومه‌یی، كاندیدی ژماره 37ی لیستی 190ی پارتی، له په‌یامێكدا روو به خه‌ڵكی سلێمانی گوتی: داوا له خه‌ڵكی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌كه‌ین ده‌نگه‌كانتان بده‌نه پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیده‌كانی، چونكه به راستی ئێمه ده‌مانه‌وێ تیمێكی به‌هێزی په‌رله‌مانیی ده‌ڤه‌ری سلێمانی بین بۆ ئه‌م جاره له په‌رله‌مانی كوردستان و زه‌ڕه‌بینی چاودێری بخه‌ینه سه‌ر سلێمانی و رێگه به ته‌خشان و په‌خشانی سامانی ئه‌م خه‌ڵكه نه‌ده‌ین له ده‌ڤه‌ری سلێمانی، ئێمه له هه‌ولێر و دهۆك حوكمێكی ره‌شیدمان هه‌یه به‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی له سلێمانی هه‌یه ئیحراجین و دڵگرانین خه‌ڵكێك به هۆی بێ به‌رنامه‌یی له‌م سنووره بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی گله‌یی له ئێمه‌ش بكات، چی دیكه رێگه به‌وه ناده‌ین و ئیعتیباری سیاسیی خۆمان خۆش ده‌وێ وه‌ك پارتی.
سامان فارس عه‌لی سوور، كاندیدی ژماره 32ی لیستی 190، له په‌یامه‌كه‌یدا گوتی: شاری سلێمانی، شاری جوانی و پێکەوەییه، بەڵام لەژێر ئیدارەدانی ناته‌ندروست و ناشاره‌زایانه و ئیمتیازاتی گرووپی بە ئاشکرا لە سنووره‌كانه‌وه دەرگای نایاسایی بۆ بەقاچاخبردن و هێنانی كەلوپەل و خواردنی ماوەبەسەرچوو کراوەتەوە، کە ئەمە زەڕبەیەکی گەورەی لە ئابووری و داهاتی کوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی داوە، بەداخه‌وە داهاتی سلێمانی کەس نازانێت چی لێدێت و بۆ کێ خەرج دەکرێت.
گوتیشی: لێرەوە داوا لە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەکەم بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەنگ بە کاندیدەکانی پارتیمان بدەن، بۆ ئەوەی داهاتی مەرزەکان و داهاتی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بگه‌ڕێتەوە بۆ ناو خەزێنەی حکوومەتی هەرێم و لەوێوە ئەو داهاتە بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانیی شاری سلێمانی خەرج بکرێت به داتا‌و ئه‌رقام. وە بەڵێن دەدەین چاودێرێکی بەهێز بین بەسەر کارەکانی حکوومەتەوە، به تایبه‌ت حكوومه‌تی لۆكاڵیی سلێمانی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی شایەنی خزمەتکردن و ئاوەدانییە نەک شێواندن و ناشرینکردنی سیمای ئەم شارە، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئارامی و ئاوەدانی ئەرکی لەپێشینەمان دەبێت بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری به په‌سه‌ندكردنی كۆمه‌ڵێك یاسای گرنگ له په‌رله‌مانه‌وه تا رێگه خۆش بكا حكوومه‌ت ده‌ستی كراوه بێت بۆ پڕۆژه‌سازی له سلێمانی.
سەربەرز تاهیر مەلا علی رەباتی، كاندیدی ژمارە 34 لەسەر لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: پارتی دیموكراتی كوردستان، پارتی خزمەتگوزاری و پڕ كردارە، دوورە لە هەلپەرستی و وتاری بێ كردار و بەرز و نزم. ئێمە وەك پارتی پێمان وایە هەرێمی كوردستان لە توانایدایە وەكو هەموو هەرێمێك و وڵاتێكی تر پێشبكەوێـت و بگات بە ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی خۆی، پارتی لە ئامانجیدایە هەرێمی كوردستان پێش بخات لە رووی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماتییەوە. هه‌روه‌ها پێویستە لە رێگەی پڕۆژەسازی و یاسایەكی تایبەت بە گومرگەكان سیستەمی گومرگی رێكبخرێتەوە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەكو حكوومەتێكی یەكگرتوو دەسەڵاتی بەسەر تەواوی گومرگەكانی هەرێمی كوردستاندا هەبێت بەبێ جیاوازی و داهاتی سلێمانی روون بێت و بخرێتە ژێر چاودێریی وەزارەت و دامودەزگا دیاریکراوەكانی حكوومەت.
دەشڵێ: ئێمه بینیمان كه كابینەی نۆیەم و رێزدار كاك مەسروور بارزانی، سەردانی هەڵەبجەی كرد و چەندین خزمەتگوزاری خستە بواری جێبەجێكردنەوە، كە وەرچەرخانێك بوو لە گۆڕانكاری لە سنوورەكە و هیوادارم خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی سلێمانی به‌رنامه‌كانمان به هه‌ند بگرن و ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌نگی به پارتی نه‌داوه، ئه‌مجاره كه‌ڵك له ده‌رفه‌ته‌كه وه‌رگرێ و متمانه‌مان پێ بدا تا بتوانین خزمه‌تیان بكه‌ین.
سه‌لاح جه‌لال




