٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هیوا ئەحمەد مسته‌فا: پشتمان بە خەڵکی گەرمیان قایمە لیستی 190 هەڵدەبژێرن

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info- هیوا ئەحمەد مسته‌فا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: پشتمان بە خەڵکی گەرمیان قایمە، لە پرۆسەی دەنگدانی ڕۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر هەموو بەیەکەوە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵدەبژێرن، ئاماژەی بەوەشکرد دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە گەیشتنی کاروانی ئاوەدانی بەگەرمیان.

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، هیوا ئەحمەد مسته‌فا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک-گەرمیان، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئامانجەکانی خەڵکی گەرمیان لەگەڵ ئامانجەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە چاومان لەوەیە خەڵکی گەرمیان بە تێکڕای هۆزەکانی و تەواوی پێکهاتەکانی، چین و توێژەکانی، بۆ یەک جاریش بێت پارتی دیموکراتی کوردستان تاقی بکەنەوە و دەنگ بە لیستی 190ـت پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.

هیوا ئەحمەد مسته‌فا گوتیشی: لە هەڵبژاردنی ئەمجارە چاومان لە گەرمیانە کە لە پشتی پارتی بن بۆ ئەوەی کاروانی ئاوەدانی پارتی بگاتە دەڤەرەکەی ئەوانیش.

هەواڵی پەیوەندیدار