٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەربەست لەزگین: پارتی ئەو ئەزموونەی دروستکردووە و پارتیش دەیپارێزێت

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک لە سیمینارێکدا لە سنووری قەزای شێخان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو ئەزموونەی دروستکردووە و ھەر پارتیش پارێزگاری لێدەکات.

سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کۆمەڵگای چڕەی کرد و سیمینارێکی بۆ ژمارەیەک کەسایەتی لەو میحوەرە پێشکەشکرد.

لە سیمینارەکەدا سەربەست لەزگین باسی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن و گرنگی ئەو پڕۆسەی کرد و گوتی: بۆ پاراستنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و بەدەستھێنانی ماف و دەستکەوتی زیاتر دەنگ بە کاندیدانی پارتی و لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان  بدەن، چونکە پارتی ئەو ئەزموونەی دروستکردووە و ھەر پارتیش دەیپارێزێت.

لای خۆشیەوە ئامادەبووان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربڕی و بەڵێنی پابەندبوون بۆ ڕێبازی کوردایەتی بۆ ئەو پڕۆسە مەدەنی و دیموکراسیە دووپاتکردەوە.

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار