دەست بەسەر کارگەیەکی ماددەی ھۆشبەردا دەگیرێت کە لەژێر سەرپەرشتیی سەرانی یەکێتی ـ دا بووە

دەربەندیخان-KDP.info- دژە تیرۆری کوردستان بڵاوی کردووەتەوە كه، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە گوندی ئاوباری ناحیەی مەیدان لە نزیک قەزای دەربەندیخان لە لایەن دامەزراوەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستی بەسەردا گیرا.
پێنجشەممە 10ـی تشرینی یەکەمی 2024، دژە تیرۆری کوردستان بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەختە، کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لە گوندی ئاوباری ناحیەی مەیدان لە نزیک قەزای دەربەندیخان لەلایەن دامەزراوەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستی بەسەردا گیرا، جگە لە ئامێر و دەزگاکانی کارگەکە، نزیکەی دوو تۆن لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆنی بەرهەمهێنراوی ئەو کارگەیەی تێدابووە.
دژە تیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەم کارگەیە بە ئاگاداری و لەژێر سەرپەرشتیی سەرانی تازەی (ی. ن. ک) دامەزرا بوو، دەسەڵاتدارانی سلێمانی هەموو هەوڵێکی خۆیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ خستەگەڕ تا چاوپۆشییان لێ بکرێت و بابەتەکە لە میدیا و ڕاگەیاندنەکان بشاردرێتەوە یاخود بە قەبارەیەکی گەورە باس نەکرێت.




