نووسەرانی دھۆک: بۆ بەردەوامبوونی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەژیان دەنگ بە لیستی ١٩٠ بدەن

دھۆک -KDP.info- نووسەرانی پارێزگای دھۆک جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، بۆ ئەوەی ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوەژیان بەردەوام بێت پێویستە ھەموومان بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، چونکە ئەو دەستکەوتانە بەرھەمی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
ئەنوەر محەمەد تاھر، نووسەری دیاری پارێزگای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەم ھەڵبژاردنە لە جێگەی خۆی بوو، بەداخەوە دواش خرا، ئەوەی گرینگە دەکرێت، جیھانیش چاوی لەوەیە ئەو ھەڵبژاردنە بکرێت، بەرژوەندی ھەرێمی کوردستانیش لەوە دایە، لەم حکوومەتە زۆرینەی لایەنەکان کە بەشدار بوون لە حکوومەت کەچی بەرپرسیارێتی کەموکورتییەکان دەخەنە سەر پارتی و لە باشییەکانیش دەبنە شەریک، باشە بۆ ئەگەر ئەو حکوومەتە کەموکورتی زۆرە نەدەکشانەوە، بۆیە دەستخۆشی لە پارتی دەکەم سەبرێکی زۆری ھەیە لەگەڵ ھەموو لایەنەکان و ڕەخنەکان قبوڵ دەکات و خزمەت دەکات، لە بانگەشەش کاری خۆی بە ئارامی دەکات و سەرکەوتووش دەبێت، بە پێچەوانەی لایەنەکانی دیکە، بۆی گرینگە ئەم ھەڵبژاردنە بکرێت، چونکە چاوی جیھانی لەسەرە، ئەم جارە کەسیان ناتوانن ساختەکاری بکەن، هەر لایەنە و بە حەقی خۆی دەردەچێت، چونکە لەژێر چاودێریێکی چڕدایە، خەڵکی کوردستانیش دەزانێت کێ خزمەتی کردووە و کێ خزمەتی نەکردووە و بێ ھەڵوێست بووە، ئێستاش پێویستە دەنگ بەو لیستە بدرێت خزمەت دەکات و دەنگی کوردی بە ھەموو جیھان گەیاندووە، بۆیە خەڵک دەنگ بەو لیستە دەدات تا کۆتایی لە خزمەت بەردەوامە نەک وەکو ھەندێک لیست لە کۆتاییدا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن لە حکوومەت دەکشێنەوە.
لای خۆیشیەوە دکتۆر فازل عومەر نووسەری دیاری پارێزگای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: دوای پیلانی لاوازکردنی ھەرێمی کوردستان لەڕووی ئاوەدانی و ئابووری و بڕیاری دادگای فیدراڵی و وەستانی نەوتی ھەرێم و پیلانی ئەوانەی لەناو ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدان تا ھەرێم لاواز بکەن ،ئەمانە بوونە ھۆی ئەوەی ھەرێم بەرەو ئاقارێکی خراپ بچێت، ھەندێک لایەن بوونە ھۆی ئەوەی ھەڵبژاردن دوا بخرێت، لە کۆتایی وایان کرد بەغدا بڕیار لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بدات، ئەمەش بۆ ئەوە بوو ئاستی بەرزی ئاوەدانی و پەیوەندی ھەرێم لەگەڵ وڵاتان بچووک بکرێتەوە و بکەوینەوە بن دەستی عێراق، ئەمەش ئێستا ئەنجامی دیار دەبێت کە ئەوانەی باسیان لەوە دەکرد ھەرێم بگەڕێتەوە سەر بەغدا دەبێتە بەھەشت، بۆیە دیار بوو بەغدا وەکو خۆیەتی و نایەوێت ھەرێم پێشبکەوێت، ئەمانە وادەکەن ھەرێم بەسەر دوو گروپدا دابەش بێت، یەکەم ئەوەی لەگەڵ بەھێزبوونی ھەرێم و پێشکەوتنی ھەرێمە و لەبەرامبەر بەغدا وەستاوە، گروپی دووەم دەیەوێت بکەوینە بن دەستی بەغدا تا خێرمان پێبکات، ئایا خەڵک بڕیار دەدات بکەوینە بن دەستی عێراق و حەشد باڵادەست بێت یاخود ئەو ئارامی و ئەمنیەتە بەردەوام بێت؟ خەڵک بڕیاری خۆی دەدات، ١٠٠ساڵە خەبات دەکرێت چۆن دەکرێت جارێکی دیکە بگەڕێینەوە بۆ سەر بەغدا! بۆیە خەڵک دەنگ بەلیستی سەرۆک بارزانی و ئازادی و سەرفرازی دەدەن کە لیستی ١٩٠ی پارتییە.
لای خۆیشیەوە دکتۆر عارف حیتۆ، نووسەر و شاعیر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە ھەرێمی کوردستان ئەمە بۆ جاری شەشەمە بە شێوەیەکی ئاشتییانە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت، تا ئێستا پێشکەوتنی باشمان بەخۆوە بینیوە، دەستی دەرەکی دێتە ناو ھەرێمی کوردستان پێکەوەژیانی کوردستان تێک بدەن شێوازی بانگەشە بکەنە شێوازی تێکدان، حەساسیەت لەنێوان لایەنەکان دروست بکەن، پارتی لە ساڵی ١٩٩١ تا ئێستا خاوەن پەیامی پێکەوەژیان و ئاوەدانکردنەوە بووە، ئەم ھەڵبژاردنەش چارەنووسسازە، پارتی لەم ھەڵبژاردنە سەرکەوێت و کورسی زۆر بەدەست بێنێت و بەردەوامی بە ئاوەدانی بدات سوودمەندی سەرەکی میللەت دەبێت، بۆیە پێویستە ھەموومان بچینە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە پارتی بدەین بۆ ئەوەی ئاوەدانی و ئارامی ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، چونکە ئەوانەی لە عێراق دێنە ھەرێم دەڵێن "ھاتووین بۆ ئەورووپا"، بۆ سەفەر دێنە ھەولێر، ئەمە دەستکەوتەش بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەڕێتەوە کە لە ھەرێمی کوردستان ئاوەدانی و ئارامی و پێکەوەژیان ھەیە.
بلند ئیبراهیم




