كاندیدانی پارتی له سلێمانی بۆ KDP: سلێمانی قووڵایی ستراتیژی پارتییه

سلێمانی -KDP.info- كاندیدانی پارتی له سنووری سلێمانی زوومیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیتر دەبێ قۆناغی خۆسه‌پێنی گرووپیی كۆتایی پێ بێت و قۆناغی موئه‌سه‌سات له سنووری سلێمانی ده‌ست پێ بكات، ئێمه ده‌بینه چاودێری ڕاسته‌قینه له‌م سنووره و كۆتایی به ئیرهابی فكری دێنین.
پارێزه‌ر زانا تۆفیق به‌گ كاندیدی ژماره 28ی لیستی 190ی پارتی له لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕوو به جه‌ماوه‌ری سلێمانی ڕایگه‌یاند: پێویستە ئەم جارە خەڵکی شاری سلێمانی کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆ سەپێنی تاکڕەوی لە سلێمانی بێنێت، چونکە ماوەی 30 ساڵە ئەم دەسەڵاتە تاقیکراوەتەوە و لێی ده‌رنه‌چووه، نەیانتوانیەوە لەڕووی سیاسی و ئابووری وەکو هەولێر و دهوک ژێرخانێکی تەندروست بۆ سلێمانی دەستەبەر بکەن، پێویستە بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان دەنگ بە لیستی 190 پارتی بدەن، لەبەر ئەوەی پارتی بۆ چاکسازی و خوشگوزەرانی سلێمانی خستوەتەوە ناو ستراتیژی بەرنامەی کاری داهاتووی لە پەرلەمان و کابینەی دەیەمی حکوومەت، پارتی دەیەوێ لە داهاتوودا کوتایی بە حوکمی ترس و تۆقاندن زێنیت و ئاسایش بۆ هاونیشتمانیانی شاری سلێمانی بگێڕێتەوە.
ئاڤان حه‌مه ساڵح كاندیدی ژماره 4ی لیستی 190ی پارتی له‌ڕێی ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی سلێمانی كرد و گوتی: داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكی سلێمانی ده‌نگ بده‌نه پارتی دیموكراتی كوردستان، شاری ڕۆشنبیری و جوانی و خۆشه‌ویستی شایانی حوکمڕانییه‌كی ڕه‌شید و دڵسۆزه نه‌ك پاشاگه‌ردانی سیاسی و بێخزمه‌تی و په‌راوێزخستن به هۆی سیاسه‌تی گروپییه‌وه، سلێمانی بوكی جوانی و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری بووه، چۆكی بۆ داگیركه‌ر دانه‌داوه، ئه‌م شاره پێویستی به خۆشه‌ویستی و ئاشتی و ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاریی و سه‌رمایه‌گوزارییه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كرێ.
چرا شه‌هید شه‌ماڵ، كاندیدی ژماره 12ی لیستی 190ی پارتی له‌ڕێی ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتییه‌وه پەیامێکی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی سلێمانی كرد و ڕایگه‌یاند: داواکارم لە خەڵکی پارێزگای سلێمانی لیستی ئاوەدانی هەڵبژێرن و بواری ئەوە بە پارتی بدەن هاوشێوەی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک خزمەت بە پارێزگای سلێمانی بکات.
بەداخەوە لە ماوەی ڕابردوودا خەڵکی سلێمانی خراوەتە ژێر بارودۆخێکی نەخوازراو و پارێزگاکە لە هەموو ڕوویەکەوە پاشەکشەی کردووە.
ئەگەر خەڵکی سلێمانی متمانەی خۆیان بە لیستی ۱۹۰ ی پارتی بدەن لە یەکەم هەنگاودا داهاتی پارێزگاکە .. کە ئێستا بارمتەیە لەژێر دەستی حزبێک و لەبری قوتابخانە و نەخۆشخانە تەنیا فەوجی سەربازی حزبییان پێ دروست کردووە بۆ خزمەتکردنی شارەکە دەگەڕێتەوە.
ئەوەی حکومەتی هەرێم بۆ هەولێر و دهۆکی کردووە دەیویست بۆ سلێمانیشی بکات، بەڵام ڕێگری حزبی بە جۆرێکە ناهێڵدرێت خزمەتی خەڵکی سلێمانی بکرێت، ئەگەر جه‌ماوه‌ر بۆ ڕزگاربوون له‌و دۆخه متمانە بە پارتی بدەن ڕۆڵ و پێگە بۆ دەزگا حکوومییەکان دەگێڕینەوە و دیاردەی چەکداریی حزبی و بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی گروپێک کۆتای پێ دەهێنین.
بەهۆی هەڵە و سیاسەتی خراپی حزبی دەسڵاتدار وەبەرهێنەرانی سلێمانی ناچار بوون ڕوو لە هەولێر و شارەکانی تری عێراق بکەن و پارێزگاکە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو دواوە دەڕوات، بۆیه داوا ده‌كه‌ین متمانەمان بدەنێ با ئەو دۆخە ڕاست بکەینەوە و دەستی کۆمپانیاکانی گروپێکی دەسڵاتدار لەناو بازاڕ و ئابووری پارێزگای سلێمانی نەهێڵین، تا دەرفەت بۆ هەموو کەسێک بڕەخسێنین بتوانێت دوور لە سەرانە وەرگرتن کاری خۆی بکات.
پشده‌ر ئیبراهیم كاندیدی ژماره 10ی لیستی 190ی پارتی له ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین له په‌یامێكدا بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێمه خۆمان كاندید كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچینه په‌رله‌مان و ببینه ده‌نگ و سیمای بێبه‌شیی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕین و بیتوێن و پشده‌ر و قه‌ڵازێ و ببینه ده‌نگی جه‌ماوه‌ری په‌راوێزخراوی ده‌ستی گرووپیی و سیاسه‌تی هه‌ڵەی هه‌ندێك لایه‌ن كه له تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیاندا ده‌رنه‌چوون و پڕۆژه‌ی شكستخواردوون، هه‌روه‌ها ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م سنووره كارئاسانی بكرێت و حكوومه‌ت ڕێگه بۆ كۆمپانیاكان خۆش بكات سه‌رمایه‌گوزاریی له‌م سنووره بکەن، ڕێش له ده‌ستوه‌ردانی ناڕه‌وا و ناحكومی و نادادی و خۆسه‌پێنی دەگرین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین چیدیكه گه‌نجانی ئێمه به هۆی گوێپێنه‌دانی ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن له‌م سنووره سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرن، دەبێ لە کەرتی جۆراوجۆردا هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێ، ئێمه قۆناغێكی نوێ له‌م سنووره ده‌ست پێده‌كه‌ین، داوا له هاونیشتمانیان ده‌كه‌ین ده‌نگمان بده‌نێ با ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕینیش هاوشێوه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
سه‌لاح جه‌لال




