راگەیاندندنی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی نووسەر و میدیاکار (مەهدی ساڵح) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی میدیاکار و نووسەر و وەرگێڕ خوالێخۆشبوو (مەهدی ساڵح) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی میدیاکار و نووسەر و وەرگێڕ (مەهدی ساڵح)مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاراستەی ماڵباتە بەڕێزەکەتان و خزم و دۆستانی دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوو (مەهدی ساڵح) بەر دلۆڤانی خۆی بخات.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٠ی تشرینی یەکەمی




