مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ پارێزگار و بەرپرسە كارگێڕیىەکانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر كۆ بووه‌وه

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، سەردانی ته‌لارى پارێزگای هەلێری کرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و جێگرانی پارێزگار و به‌رپرسانى یه‌كه كارگێڕییه‌كانى هه‌ولێر و سنوورى پارێزگا كۆ بووه‌وه.
له دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکیی و پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر خستە ڕوو کە بە پاڵپشتى و پشتیوانى ڕاستەوخۆى سەرۆکى حکوومەت جێ بەجێ کراون.
پاشان سەرۆکی حکوومەت تیشکى خستە سەر گرنگیی پێگە و تایبمەندیی شاری هەولێر وەک پایتەختی هەرێمی کوردستان و پلانى حکوومەت بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانى هەرێمى کوردستان بە گشتیى و هەولێری پایتەخت بە تایبەتى.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای ده‌ستخۆشى له پارێزگارى هەولێر و به‌رپرسانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان پارێزگا بۆ ڕاپه‌ڕاندنى كار و ئه‌ركه‌كانیان، جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا لە سنووری پارێزگای هەولێر کردەوە و ڕایسپاردن کە بە شێوەیەکی باشتر و بەبێ هیچ جیاوازییەک ، خزمه‌تی هاووڵاتییان بکەن.




