٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدانی ھەولێر بۆ KDP: بە سەرکەوتنی پارتی کوردستان دەچێتە قۆناغی پێشکەوتووترەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- کاندیدانی لیستی ١٩٠ی پارتی لە بازنەی ھەولێر، جەخت لەسەر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان دەکەنەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، لەگەڵ سەرکەوتنی پارتی، ھەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی دیکەی پێشکەوتنەوە.

دالیا دەشتی دزەیی، کاندیدی ژمارە ١٩ی لیستی پارتی لە بازنەی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لیستی پارتی، لیستی سەرکەوتن و خۆڕاگرییە، ھەموو چین و توێژەکان خۆیان لە لیستی پارتیدا دەبیننەوە، لەبەر ئەوە پێویستە دەنگدەر وشیار بێت، لە ڕۆژی دەنگداندا و دەنگ بەو لیستە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستانی کردووە، ئەگەر من دەنگی پێویست بەدەست بێنم، خزمەتی کەمئەندامان دەکەم و داواکاریی خەڵک دەبەینە پەرلەمان.

سەید زەمان حەسەن، کاندیدی ژمارە ٢٦ی لیستی پارتی لە بازنەی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەگەر لە ڕۆژی ٢٠ی مانگ متمانەی دەنگدەران بەدەست بێنم، کار دەکەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی کەرتی تەندروستی و ژینگە لە کوردستان بە گشتی و بە تایبەتی لە ھەولێر، داوا لە دەنگدەرانی بەڕێز دەکەم متمانەمان بدەنێ، بۆ ئەوەی ببینە نوێنەری ڕاستەقینەیان لە پەرلەمانی کوردستان، دەنگدان بە لیستی پارتی، وەفادارییە بۆ خۆڕاگریی پارتی و سەرۆک بارزانی.

عەبدولعەزیز عەبدولجەبار مەنتک، کاندیدی ژمارە ٤٤ی لیستی پارتی لە بازنەی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: وەک مامۆستایەکی ئایینی، ئەگەر سەرکەوم بۆ پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان شوێنی خزمەتکردنی میللەتە، ئێمەش دەمانەوێ ئەو شانازییەمان بەرکەوێت، بە تایبەتی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ئایینی پیرۆزەوە، مامۆستایانی ئایینی لە ھەموو شۆڕشەکانی کوردستان ڕۆڵیان ھەبووە و مەلا مستەفای بارزانیش سەرمەشقی مامۆستایانی ئایینی بووە.

گەشاوە شەھید ئازاد قەرەداغی، کاندیدی ژمارە ٥٤ ی لیستی پارتی لە ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: من کچی شەھید ئازاد قەرەداغیم، داوای دەنگ لە دەنگدەران دەکەم، بۆ ئەوەی بچمە پەرلەمانی کوردستان، بەڵێنم بە خوای گەورە داوە خزمەت بە کەسوکاری شەھیدان بکەم، چونکە خۆم کچە شەھیدم و سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتیش دەبێتە ھۆی گەشەکردنی ھەرێمی کوردستان، دەنگ بدەن بە لیستی پارتی، چونکە سەرکەوتنی گەورە بەڕێوەیە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار