هۆزان دەروێش بۆ KDP: سروودەكەم بە ناوی (لیستی شكۆ)ـیە

هەولێر-KDP.info- بە ناونیشانی (لیستی شکۆ) و بۆ پشگیریكردن لە لیستی 190ی پارتی دیموكراتی كوردستان، خانمە هونەرمەند (هۆزان دەروێش) سروودێكی بڵاو كردەوە.
(هۆزان دەروێش) لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕایگەیاند: من وەك هونەرمەندێك، پێموایە پارتی دیموكراتی كوردستان، تاكە حزبە كە پاڵپشتی ڕاستەقینەی هونەرمەندانی كوردستانە و تاكە حزبە كە شكۆی گەلی كورد دەپارێزێت، بۆیە بە پێویستم زانی وەك هونەرمەندێك بە سروودێك پشگیری لە لیستی 190ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەم، سروودەكەشم بە ناوی (لیستی شكۆ)ـیە.
دەروێش گوتیشی: هۆنراوەی ئەم سروودە لەلایەن د. سالار عوسمان نووسراوە و ئاواز و دابەشكردنی مۆسیقا لەلایەن چەتۆ نەورۆزەوەیە، هەروەها بەڕێوەبەری بەرهەم ئامانج غازی و دەرهێنانی كلیپ لەلایەن داروین وەیسەوە ئەنجام دراوە.
دەشڵێ: ئەم سروودە بە بەشداریی چەند هونەرمەندێكی دیكە گوتراوە، كە ئەوانیش هەریەك لە خۆم وەك هۆزان دەروێش، محەمەد تەها ئاكرەیی، فەرهەنگ غەفوور، هەرێم محەمەد، هەورین دارا، لەگەڵ كۆڕاڵی كوڕان و كچان.
تریفە ئازاد




