مەسروور بارزانی: خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ن خزمه‌تی باشتر بكرێن

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر - کۆیەی دانا، كه ئەو جووتسایدە ئاسانكارییەكی زۆر بۆ شۆفێران دەكات.
له ڕێوره‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ لێره‌ین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی جووتسایدی ڕێگه‌ی هه‌ولێر – كۆیه، دوو هه‌فته پێش ئێستا سه‌ردانی قوتابخانه‌یه‌كم كرد له شاری كۆیه، بۆ لێدانی زه‌نگی ساڵی نوێی خوێندن و له‌وێ به‌ڵێنم دا به خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری كۆیه، كه ڕێگه‌ی نێوان هه‌ولێر و كۆیه جووتساید ده‌كه‌ین و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و جووتسایده ده‌كه‌ین، شوكر بۆ خوا، دوای دوو هه‌فته ئێمه لێره كۆ بوینه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، گوتیشی، بێگومان ئه‌و ڕێگایه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌رێكی زۆر بێ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی شاری كۆیه و ته‌قته‌ق و ده‌وروبه‌ری به هه‌ولێری پایته‌خت و هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ریش ده‌بێ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و وابكه‌ین هه‌موو شاره‌كانمان به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه و به‌رنامه‌مان زۆر هه‌بووه بۆ دروستكردنی تۆڕێكی باشی ڕێگاكان و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو شاره‌كان به‌یه‌كتره‌وه، ورده ورده خه‌ریكین ئه‌و پلانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
مه‌سروور بارزانی، ڕاشیگه‌یاند، پێش چه‌ند ساڵێكه بڕیاری دروستكردنی ئه‌و جووتسایده هه‌بووه، به‌ڵام به هۆكاری جیاواز و ئه‌و گرفتانه‌ی كه بۆ حكوومه‌ت و كابینه‌كانی پێشوو هاتونه‌ته پێش پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ نه‌كرا و ئێستا ئێمه بڕیاری ئه‌وه‌مان داوه كه به دیزاینێكی نوێتر و فراونتر و باشتر و به كوالێتێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جی بكه‌ین و هیوادارم له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆمپانیای جێبه‌جێ كار، بتوانێ ئه‌م ڕێگایه بخاته خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتییان و خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری كۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ن خزمه‌تی باشتر بكرێن، هیوادارم چیتر ڕێگر و به‌ربه‌ست نه‌بن له‌به‌رده‌م ئه‌م جۆره پڕۆژانه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستی ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و هه‌موو كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان به هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان بگه‌یه‌نین و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌ت له هه‌موو شوێنه‌كان و بێ جیاوازی ئه‌نجام ده‌ده‌ین و پێشتریش بڕیاری حكوومه‌ت ئه‌وه بوو كه پڕۆژه‌كان له هه‌موو شار و ناوچه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، به‌ڵام له رووی ته‌میل و پاره‌داركردن و جێبه‌جێكردنه‌وه به‌داخه‌وه به‌ربه‌ست هه‌بووه و هیوادارم چیتر ئه‌و به‌ربه‌ستانه نه‌مێنن تاكوو هه‌موو لایه‌كمان شادبین به‌و هه‌ڵمه‌ت و شۆڕشه خزمه‌تگوزارییه‌ی كه له حكوومه‌ته‌وه ده‌ستمان پی كردووه.
مه‌سروور بارزانی، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، شوێنی تایبه‌تیش دیاری كراوه بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ بۆ خۆیان كه‌سابه‌ت بكه‌ن له نزیك ئه‌و جووتسایده و ده‌توانن له‌و شوێنانه كه‌سابه‌تی خۆیان بكه‌ن و به‌پێی ڕێنمایه‌كان هه‌موو لایه‌كمان هاوكار بین و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه هه‌مانه جێبه‌جیی بكه‌ین، باوه‌ڕ بكه‌ن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌توانین خزمه‌تێكی زیاتر بكه‌ین.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ ده‌چینه واری جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه و هیوادارم له كاتێكی نزیكدا بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه بگه‌ڕینه‌وه و بشتوانین سوودی لێ ببینین بۆ هاتووچۆ.

بەپێی زانیارییەكان، شەقامی جووتسایدی هەولێر - كۆیە 32 مەتر پان دەبێت، بە باشترین دیزاین و كوالێتیی سەردەمیانە دروست دەكرێت، پڕۆژەكەش لەلایەن كۆمپانیای ئەوزەن دروست دەكرێت.
هەر لە جووتسایدەكەدا، پردێك بە درێژیی 250 مەتر دروست دەكرێت، پێنج ئۆڤەرپاس دروست دەكرێن و ناوچە سەرەكییەكانی نزیك شەقامەكە پێكەوە دەبەستێتەوە.






