نووسه‌ر و ڕووناكبیران بۆ KDP: خه‌ڵكی سلێمانی پشتیوانی له په‌یامی سەرۆک بارزانی ده‌كەن

سلێمانی-KDP.info- نووسه‌ر و ڕووناكبیرانی شاری سلێمانی، باس له په‌یامی سه‌رۆك بارزانی و پارتی بۆ بانگه‌شه‌یه‌كی ئارام و له‌سه‌رخۆ و دروستنه‌كردنی گرژی دەکەن و ده‌ڵێن: خه‌ڵكی سلێمانی ته‌واو پشتیوانی له په‌یامی پارتی ده‌كەن، چونکە وەک خۆیان دەڵێن، بێزار بوون له فه‌وزای سیاسی.
سه‌رۆك بارزانی، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، لە په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: پێویسته كادیر و ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕه‌وشتبه‌رزی و ئاستێكی به‌رپرسیارانە مامه‌ڵه بكه‌ن، هێرش نه‌كه‌ن و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن، ئه‌م په‌یامه سه‌رنجی ڕووناكبیر و ڕۆشنبیرانی سلێمانیی ڕاكێشاوه، له‌م باره‌یەوه، حەمە ڕەشید ھەرەس، ھونەرمەند و ڕووناک‌بیری گەورەی کورد لە شاری سلێمانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: گەلی کوردستان بێزار بووە لە شەڕەجنێو و ھەڕەشە و زمانی زبر، ھەندێک لایەن لە کوردستان کارێکیان کردووە خەڵک بێزار بووە، ئەگەر ئەم ھەڵبژاردنە بە ڕێکوپێکی بەڕێوە بچێت و ساختەکاری نەکرێت، زماندرێژ و زمانزبرەکان لە دوای دواوەن، خەڵکی نیشتمانپەروەر و بەئەمەک ھیچ کاتێک بەدوای ھاشوھوش و قسەی ناشرین ناکەون، خەڵکی کوردستان باش دەزانن کێ کوردستانی بە شکۆوە ڕاگرتووە و کێش دەیەوێت ئەم سەروەرییەی کوردستان بفرۆشێت.
ئەو ھونەرمەندە، باس لەوەش دەکات: گەلی کوردستان بە تایبەت خەڵکی سلێمانی، ھۆشیارە و بەدوای ئەوانە ناکەوێت دەیانەوێت ئەم شارە بەسەر نیشتمانپەروەراندا هەڵشاخێنن، بەداخەوە بە هاوکاریی هەندێک خۆفرۆشی ناوخۆیی ھەوڵێکی شۆڤێنیانە ھەیە کە کوردستان بخرێتەوە بەر دەستی دوژمنان.
حەمە ڕەشید جەختیشی کردەوە، کە پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ خەڵکی سلێمانی زۆر بە باشی ڕەنگی داوەتەوە و پارتی بە ڕەوشت وەڵامی نەیارانی داوەتەوە، ئافەرین بۆ ئەو پەروەردە و ڕەوشت بەرزییە کە دەبێتە زامنی دەنگھێنان و دروستکردنی متمانە و گەڕانەوەی شکۆی حزبی و نەتەوەیی، پارتی شتی پێیە، دەڵێت "ئەمەم کردووە ئێوە چیتان کردووە"، بەداخەوە حزب ھەیە جگە لە ڕووخاندن و کوێرەوەری چی کردووە، کاکە خزمەتکردن بە دەم و ھات و ھاوار نابێت.
ناوبراو دەشڵێت: خەڵکی سلێمانی باش تێدەگەن، ئەو تێکۆشەرانەی لەگەڵ حزبەکانی دەرەوەی پارتین شەرم لەو دەستەواژانە دەکەن کە بەناوی حزب بەکار دەھێنرێن، زۆربەی تێکۆشەرانی حزبەکانی دیکە گەڕاونەتەوە دواوە و نایانەوێت ببنە بەشێک لە مێژوویەک کە دژایەتیی سەروەریی کوردستان بکات.
هه‌ر له‌م بارەیە‌وه، هاژه به‌رزنجی، نووسه‌ر و شاعیر له شاری سلێمانی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: مەسەلەی هەڵبژاردن، مەسەلەیەکی ئاساییە، ئه‌و لایەنانەی پرۆسەکە دەیانگرێتەوە و کاندیدیان هەیە، لە ڕکابەری یەکتردان بۆ سەرکەوتنی لیستەکەیان، ئاساییە هەر شێوازێک دەگرنە بەر، بەڵام بە ڕای زۆرینە ئەم بانگەشەیە، دەکرێت بە شێوەی لەسەرخۆش ئەنجام بدرێت، بە هاتوهاوار هیچ دەرەنجامێکی باشی نابێت، بۆیە ئه‌و شێوازە مەدەنی و ئاشتەوایی و لەسەرخۆییەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگدانەوەی باشی هەیە، هەموو کەس ئه‌وەی لا په‌سەندە، به تایبه‌ت له سلێمانی، چونکە هەموومان وەکو تاکێکی ئەم کوردستانە بە کۆمەڵێک قەیرانی یەک لەدوای یەکدا تێدەپەڕین، خه‌ڵك بە قسەکردنی بەرزیش بێزار دەبێت نەک هاتوهاوار، من دەستخۆشی لەو لایەنە دەکەم کە بەشێوازی مەدەنی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان پێشکەوتووخوازانە بەشداریی پرۆسەی بانگەشە و دەنگدان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: پارتی توانیویەتی لەو ڕێگایەوە زۆرترین لایەنگری هەبێت، تەنانەت ئه‌وانەی ڕکابەری پارتیشن، ئه‌و پەیامەی كاك مه‌سعوود بارزانی بەهەند وەردەگرن، لەم کاتی بانگەشەیەدا سوودێکی یه‌کجار زۆری هەبووە و هەمووانی دڵخۆش کردووە.
هه‌ر له‌م باره‌یەوه، نووسه‌ر و ڕووناكبیری گه‌وره‌ی شاری سلێمانی، د. جه‌زا چنگیانی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: من به‌رده‌وام سه‌یری ڕه‌وتی سیاسی و جوڵه‌ی حزبه‌كان ده‌كەم، من له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیری شاره‌كه‌م و هه‌ولێر و دهۆك باسی ئەوەم كردووه، پێویستە په‌رله‌مانێكی ڕۆشنبیریمان هه‌بێت تا ببێتە چه‌ترێك بۆ هه‌موو سێكته‌ره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س نه‌وێرێت له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نیشتمانییه‌كان ده‌ربچێت، ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌یه‌وێت كه ئێستا پارتی له قۆناغی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدایه، بۆیه ئەرکی ڕۆشنبیریانی کوردستانه داكۆكی له پڕۆژه‌ی پارتی بكەن، پارتی براوه‌ی یه‌كه‌مه، به‌ڵام ئه‌مه پشتیوانیی زیاتری ده‌وێت له‌لایه‌ن نیشتمانپه‌روه‌رانه‌وه.
گوتیشی: گوتاری پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنەدا به‌رپرسیارانە و زۆر ئاقڵانی و ئه‌خلاقیانه بوو، ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێكنه‌شكاند، ئیشی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی تاكی كورد كردووه، بۆیه ئه‌ركی پارتی بۆ داهاتوو قورس ده‌بێ، چونكه ده‌بێت پشتیوانیی پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌یی بكات، كه ڕێگا نه‌ده‌ین به‌ناوی ڕۆشنبیرییەوە هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكمان له‌ناو به‌رن، من كاتی خۆی له ڕووسیا بووم، لە ساڵی 2017 ده‌نگم به ڕیفراندۆم دا، تا ئێستاش كارتی ڕاكیشانی ده‌نگدانم خستووه‌ته‌وه ناو شووشه‌وه و له ماڵه‌وه پاراستوومە، ئێمه پشتیوانیی ئه‌و ڕه‌وته‌ی پارتی ده‌كه‌ین كه عاقڵانه مامه‌ڵه دەكات و ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات.
ڕاشیگه‌یاند: گرینگه سپۆنسه‌ری سیاسیمان هه‌بێت كه سه‌رجه‌م ڕۆشنبیران له چوارچێوه‌یه‌كدا کۆبکرێنەوە كه ڕۆڵیان هه‌بێت، ڕێنمایی كاك مه‌سعوود بارزانی بۆ بانگه‌شه‌ی هێمن و لانه‌دان له هێڵی نه‌ته‌وه‌یی، زۆر گرینگ بوو، تاكه چاره بۆ نه‌مانی ئه‌و گرژییه سیاسییه‌ی له سلێمانی هه‌یه، ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی شه‌قامه كه به‌لاڕێدا براوه و كراوه‌ته چه‌كێكی سیاسی.




