پارێزگاری هەولێر: ئەمرۆ ڕۆژێکی خۆشە بۆ ئێمەی خەڵکی هەولێر و کۆیە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10-10-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە دادەنێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی ڕێگەی هەولێر- کۆیە ڕایگەیاند: "ئەمرۆ ڕۆژێکی خۆشە بۆ ئێمەی خەڵکی هەولێر و کۆیە، بەتایبەتی کە یەکێک لە ئاواتەکانی خەڵکی ئەو ناوچەیە دەست پێ دەکات".
گوتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دیدگە و تێڕوانینەکانی سەرۆک وەزیران، لەناو ئەو هەموو قەیران و لەمپەرانەی بۆی دروست دەکرا، ئەو قەیرانەکانی دەکردە دەرفەت و دەرفەتەکانیشی کردە ئامانجی خزمەتکردنی خەڵک".
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا: "ڕێگەی هەولێر-کۆیە کە پێی دەگوترا ڕێگەی مەرگ، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مژدە بەخەڵکی کۆیە و هەولێر دەدات، کە رێگەی مەرگ دەکاتە ڕێگەی ژیان و ڕێگەی خۆشگوزەرانی".
ئومێد خۆشناو باسی لەوەش کرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا پرۆژەکە بە کوالیتییەکی بەرز و بە کاتێکی کەم دەکەوێتە خزمەتی هاووڵاتیان.




