سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر - کۆیەی دانا

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەت لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیە، ڕایگەیاند: "خەریکی جێبەجێکردنی پلان و پڕۆژەی بەیەکەوە بەستنەوەی شارەکانی هەرێمی کوردستانین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10-10-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر-کۆیەی دانا و لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: "ڕێگەکە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆر بێت بۆ بەستنەوەی شاری کۆیە، تەقتەق و دەوروبەری بە هەولێری پایتەخت و دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە بەستنەوەی هەولێر بە سلێمانی".
سەرۆکی حکوومەت باسی لەوەش کرد: "ئێمە بەرنامە و پلانی زۆرمان هەبووە بۆ دروستکردنی تۆڕێکی باشی ڕێگەکان بۆ بەستنەوەی هەموو شارەکان بە یەکترەوە و وردە وردە خەریکین ئەو پلانە جێبەجێ دەکەین".




