٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی د. خەلیل ئیسماعیل، سەرەخۆشیی لە دکتۆرە شووکریە ڕەسوڵ هاوسەری د. خەلیل کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ئاکادیمی و زانای کورد پڕۆفیسۆر (د. خەلیل ئیسماعیل)ـم پێ گەیشت. پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر بوو کە ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی زانست و پێگەیاندنی سەدان قوتابی و زانستخوازی کوردستان تەرخان کرد و جێی دەستی لە خزمەتکردنی ناوەندە ئاکادیمیاکان و دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی زانستیی کوردستان دیارە و، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.

سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی دکتۆرە (شوکریە ڕەسوڵ)ـی ھاوسەری خوالێخۆشبوو پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل و خانەوادە و کەسوکاری و تەواوی ئاکادیمییەکانی کوردستان و مامۆستایانی زانکۆ دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بەھەموو لایەک ببەخشێت.

مسعود بارزانی

٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار