مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (د. شوکریە ڕەسووڵ) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خاتوو د. شوکریە ڕەسووڵ کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل ـ ی ھاوسەری.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دواکۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۹ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤




