٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی د. خەلیل ئیسماعیل، پسپۆری جوگرافیای دانیشتووان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی ھاوسەری ناوبراو کرد.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت:

بەڕێز پرۆفیسۆر د.شوکریە ڕەسووڵ

بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو و پسپۆڕی جوگرافیای دانیشتووان ( پرۆفیسۆر د.خەلیل ئیسماعیل)ی ھاوژینی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار