نێچیرڤان بارزانى سهرهخۆشى له خانهوادهى پرۆفیسۆر د. خهلیل ئیسماعیل دهكات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/١٠/٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە خاتوو د. شوکریە ڕەسووڵ کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل ـ ی ھاوسەری.
بەڕێزیان وێڕای دەربڕینی ھاوسۆزی و ھاوخەمی لەگەڵ خۆی و خانەوادە و کەسوکار و قوتابیان و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوودا، ھیوای خواست خوای مەزن، گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە خاتوو د. شوکریە ڕەسووڵ، سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەی بۆ پەیوەندی و ھاوبەشیی نێچیرڤان بارزانی لە خەم و پرسەکەیاندا، دەربڕی.




