پارتی له‌ژێر دروشمی (ناتوانن) 5 ناوچه‌ی خۆی له سنووری سلێمانی كرده‌وه

سلێمانی -KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان له ژێر دروشمی (ناتوانن) له ماوه‌ی 7 ڕۆژدا، 5 ناوچه‌ی خۆی له سلێمانی كرده‌وه.
له كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ریی فراواندا له ده‌ڤه‌ری سه‌ید صادق - سورێن، عه‌لی حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به به‌شداریی جه‌ماوه‌ری به‌رچاوی سنووره‌كه و له كاتی كردنه‌وه‌ی باره‌گای ناوچه‌ی سورێن – سه‌ید سادق، لە وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بۆ داپۆشینی بردنی داهات و خزمەتنەکردنی خەڵک و دنه‌دانی ئاژاوه و ئیرهابی فكری، دێن باره‌گا حزبییه مه‌ده‌نییه‌كانی پارتی دەسوتێنن، هه‌ر بۆیه له سه‌ید سادقه‌وه پێیان ده‌ڵێین (ناتوانن).
علی حوسێن لە وتەكه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا : خەڵکی شۆڕشگێڕی سەید سادق و سورێن و شارەزوور به‌گشتی ڕۆڵێكی گرینگ‌یان لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵاندا هه‌بووه كه ئێمه هه‌رگیز له بیری ناكه‌ین و وه‌فادارین به خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، هه‌مووتان ده‌زانن ئاراسته‌كارانی ئیرهابی فکری ئەم بارەگایانەیان تێک‌داو هەڵیانکوتایە سەری، ئێمە گلەیمان لەوانه نییە كه بوونه قوربانی ئیرهابی فكری، چونکە ئەوە تاوانی ئەوان نییە، فریویان خواردووه و بوونه‌تە قوربانی، بەڵکو ئەوانەی لێرە ئیدارەیان لەدەستە و خزمەتیان نەکردووە و داهاتی زۆری ئەم سنوورەیان بۆ خۆیان بردووە، بۆ داپۆشینی کەموکوڕی و خزمەتنەکردن و داهات بردنیان كه‌سانێكی قوربانی و فریوخواردوو ده‌نێرن و ناوچە دەسوتێنن، بۆ ئەوەی ئەو ئیرهابە فکرییە نەمێنێت و بە چاوی یەکسان تەماشای هەمووان بکرێ و دەستی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری بە هەموو ناوچەکان بگات، داوا ده‌كه‌ین خەڵکی خۆشه‌ویستی ئەم سنوورە تێکۆشەرە دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، تاوه‌كو مه‌ده‌نیەت و دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن ببێته بناغه‌ی پته‌وی هاوكاری و هاوئاهه‌نگی حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی خۆی بكات و خزمه‌تی ده‌ڤه‌ره‌كه بكرێت.
شایانی باسه مه‌كته‌بی ڕێكخستنی "سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - راپه‌رین"ی پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌رپرسیاره‌تی (عه‌لی حوسێن) له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فتەدا ناوچه سوتێنراوه‌كانی سنووری سلێمانی له ژێر دروشمی (ناتوانن)دا کردەوە و جەماوەری دەڤەرەکەی دڵخۆش کرد.
سه‌لاح جه‌لال




