عەلی حوسێن: ده‌ستكه‌وتى گه‌وره به پارتى و بازرانى دێنە دی

سلێمانی-KDP.info- عەلی حوسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین، رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانكاریى گه‌وره به پارتى و به بارزانى ده‌كرێت، دڵنیاش بن ده‌ستكه‌وتى گه‌وره و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به پارتى و بازرانى دێنە دی.
عەلی حوسێن، لە وتارێكیدا لە كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی پارتی لە سلێمانی، ڕایگه‌یاند: "زۆر له میلله‌تانى دنیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌یانتوانى وه‌كو ئێمه ڕووبه‌ڕووی دوژمنان ببنه‌وه، له‌ناو چوون و ڕه‌نگه بووبێتنه مێژوو و له مێژوودا باس بكرێن، به‌ڵام پشتیوان به خوای گه‌وره و به ده‌ست و بازووى ئه‌و میلله‌ته و پێشمه‌رگه و شه‌هیده‌كانمان ئێمه له سه‌ر ئه‌و خاكه ماوینه‌ته‌وه، جاران ده‌مانگوت ته‌نیا شاخه‌كان دۆستى ئێمه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دنیای پێشكه‌وتوو و ئازادیخواز و مافى مرۆڤ هاوكار و پشتیوانمانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به دڵنیاییه‌وه دە‌بێ بوونى خۆمان بسه‌لمێنین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌م ده‌ڤه‌ره له شۆڕشی شێخ مه‌حموودى حه‌فید، بارزانییه‌كان ئێره‌یان هه‌ڵبژارد، سلێمانییان هه‌ڵبژارد و ئه‌وانیش باوه‌شیان بۆ كردنه‌وه. ئه‌وكات كه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانی بارزانى هه‌بوو، خه‌ڵكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره ڕێگایان خۆش كرد و هاوكار بوون بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى شۆڕشه‌كانى بارزانى، دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانى بۆ عێراق ئه‌و سه‌رده‌مه كه‌سایه‌تییه ڕۆشنبیر و دیاره‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان شایه‌تیى ئه‌وه ده‌ده‌ن كه چه‌ند دڵسۆز بوون بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانى له سۆڤیەت".
ئەندامه‌كه‌ی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، باسى له قاره‌مانێتیى خه‌ڵكى ناوچه‌كه كرد و گوتی: "یه‌كه‌م شه‌هیدى ئه‌و ناوچه‌یه، كاكه حه‌مه‌ى ته‌لانى بوو، كه هه‌ر له‌م ده‌ڤه‌ره شه‌هید بوو، هه‌ر ئه‌و نا، به‌ڵكو به ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران قاره‌مانى تر له‌و ده‌ڤه‌ره شه‌هید بوون، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه بوون بڵێسه‌ى شۆڕشی گوڵانیان گه‌یانده دنیا".
عه‌لى حوسێن، هاته سه‌ر باسى هه‌رێمی كوردستان و ڕایگەیاند: "به ماندووبوون و به قوربانى ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه هاتوونه‌ته دی، بۆیه ده‌بێ به قوربانیش بیانپارێزین. به‌داخه‌وه به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى دروست بوو، پارتى نه‌یتوانى وه‌كو پێویست خزمه‌ت به‌م ناوچانه بگه‌یه‌نێت، نه‌ك مه‌به‌ستى نه‌بووه بیكات، زۆر هه‌وڵى داوه خزمه‌تیان بكات، به‌ڵام ڕێگرى هه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتی: "دواى 2003 و ڕووخانى به‌عس، دۆخێكی ئارام هاته ئاراوه، هه‌وڵمان دا خه‌ڵك و هاووڵاتیان ببنه سه‌نته‌ر بۆ بڕیاردان و شێوه‌ى حوكمڕانی له كوردستاندا، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و داهات و ئیمكانیاتانه‌ى هه‌بووه چى ئه‌وه‌ى له به‌غداوه هاتووه یا داهاتى ناوخۆ، ئیداره‌ى ئه‌و سنووره به‌رپرس بووه له‌وه‌ى خزمه‌تى ئه‌و خه‌ڵكه بكات، به‌داخه‌وه كه نه‌كراوه".
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا گوتیشى: "سه‌یرى ڕێگاوبانه‌كان بكه‌ن، سه‌یرى پرۆژه‌كان، ئینجا نه‌ك خۆیان خزمه‌تیان نه‌كردووه، ڕێگریش بوون كه حكوومه‌تى هه‌رێم خزمه‌تى بكات، بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌ین پشتگیریی لیستى 190 و كاندیده‌كانى بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تى هه‌موو خه‌ڵك بێت و داهاتى هه‌موو كوردستان له یه‌ك شوێن كۆ بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى ئه‌و ناوچانه بكه‌ین كه پێویستیان پێیه‌تى، پارتى ئه‌و حزبه‌یه كه ده‌توانێت ئه‌و قۆناغه بباته پێشه‌وه له خزمه‌تى هاووڵاتیان".
عه‌لى حوسێن ئاماژەشی دا: "پارتى حزبى ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارییه، وه‌ك چۆن له ڕابردوودا حزبى ڕزگاریى نه‌ته‌وه و نیشتمان بووه، چۆن حزبى خۆڕ‌اگرى و هه‌ڵوێست بووه. ببین ئه‌و شوێنانه‌ى پارتى ده‌ستی پێگه‌یشتووه و ڕێگریى لێ نه‌كراوه، چۆن توانیویه‌تى خزمه‌ت بكات".
دەشڵێ: "ئێمه زمانى گوڵ به‌كار ده‌هێنین، زمانى ڕێز و ته‌بایی و برایه‌تی، ئێمه له‌گه‌ڵ ڕووخاندن نین، له‌گه‌ڵ تێكدان نین، چونكه له مێژووى بزاڤى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستان، ڕووخان و تێكدان بوونه‌ته هۆى سوودوه‌رگرتنى ناحه‌زانى خه‌ڵكى كوردستان لێیان، ئێمه داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین با به زمانى لوتف و برایه‌تی کێبەرکێ بكه‌ین، به خه‌ڵك بڵێین ئه‌مه‌مان كردووه و له ئاینده‌دا ئه‌مه به‌رنامه‌مانه، نه‌ك بڵێین ده‌یڕووخیین، عەرب ده‌ڵێت (فاقد الشی‌و لا یعطی) تۆ كه هیچت نه‌بێت، هیچیشت نییه تا له‌ده‌ستى بده‌یت، چی ده‌ڕووخێنیت".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پارتى و بازرانى به‌رزن، بۆیه دەمانەوێت به‌رزتر پێشكه‌ش بكه‌ین و گوتیشی: "هه‌ر ئه‌وه‌تان پێ ده‌ڵێم، گۆڕانكارى به پارتى و به بارزانى ده‌كرێت، دڵنیاش بن ده‌ستكه‌وتى گه‌وره و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به پارتى و بازرانى دێنە دی".

سەلاح جلال




