كه‌رنه‌ڤاڵی پارتی له سۆران به‌ڕێوه ده‌چێت

سۆران -kdp.info- ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی پارتی به‌ڕێوه ده‌چێت.
حاجی دیدار شێروانی، كاندیدی لیستی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتیمان و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كه‌رنه‌ڤاڵی بانگه‌شه‌ی لیستی 190ی پارتی به‌ڕێوه ده‌چێت، كاندیدانی پارتی له بازنه‌ی هه‌ولێر بۆ خۆ ناساندن لە كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ئامادە ده‌بن.
حاجی دیدار شێروانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: بانگه‌شه‌ی لیستی 190ی پارتی به‌رده‌وامه و ڕۆژانه له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان كه‌رنه‌ڤاڵی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی بەڕێوەیە.
قائید میرۆ




