٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خالد ئەحمەد: پارتی بۆ ئەم ھەڵبژاردنە سوپرایزی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

دھۆک -KDP.info- بەرپرسی  بەشی ھەڵبژاردن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک گوتی: پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە بازنەی دھۆک زۆر باش بەڕێوە دەچێت و پێشوازی خەڵکیش لە لیستی ١٩٠ی پارتی زۆر باشە، ئەمجارە پێشبینی کورسیی زۆر دەکەین و پارتی بۆ ئەم ھەڵبژاردنە سوپرایزی دەبێت.
خالد ئەحمەد، بەرپرسی  بەشی ھەڵبژاردن لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە پارێزگای دھۆک بەشێوەیەکی زۆر گەرموگوڕ و زۆر بە ئارامی بەڕێوە دەچێت، تا ئێستا سکاڵایەکی وا تۆمار نەکراوە و گرفتێکیش دروست نەبووە، پێشوازی خەڵکییش لە لیستی ١٩٠ی پارتی زۆر گەرموگوڕە وخەڵک ھەست بە گرینگی ئەم ھەڵبژاردنە و بەرپرسیارەتی دەکەن و ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەرز دەبێت.

خالد ئەحمەد گوتیشی: بە حوکمی سیاسەت، پێگە و خیتابی پارتی زۆر گەشبینین و خەڵک خۆی بە پارتییەوە گرێدەدەت، لە ھەوڵی لایەنەکانی دیکەیش بۆ تێکدان و دووبەرەکی خەڵک ھەست بە مەترسی ئەوان دەکات، بۆیە خەڵک بەگشتی پشتگیری لە پارتی دەکات و ئەمجارە پارتی پارێزگاری لە کورسییەکانی دەکات و ڕێژەیەکی زۆری دەنگ بەدەست دێنێت، بۆیە پارتی لەم ھەڵبژاردنە سوپرایزی دەبێت.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار