خەڵکی سلێمانی بۆ KDP: پارتی حزبێكی سه‌نگینه و به‌راورد ناكرێ به لایه‌نه‌كانی تر

سلێمانی-KDP.info- هاووڵاتیانی شاری سلێمانی له رێگای ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتییه‌وه، په‌یامی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و پێداگری ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه‌ی به كه‌ڵكی ئه‌م خاك و خه‌ڵكه دێت و ده‌ستی ئاوه‌دانیی به‌هێزه و پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و سه‌رمایه‌گوزاریی پێیه، پارتی دیموكراتی كوردستان و لیستی 190ی پارتییە، كه نوێنه‌رایه‌تیی راسته‌قینه‌ی خەڵک ده‌كات.
بازیان عومەر، کە هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی سلێمانییه، له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ ماڵپه‌ڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: داوا له هاووڵاتیانی سلێمانی دەکەم، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا ده‌نگیان به لایه‌نی دیکە داوه و تاقییان كردووەته‌وه و هیچیان له ده‌ست نه‌هاتووه بۆ خزمه‌تی ئه‌م شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ی، با پێكه‌وه ئه‌م جاره پارتی هه‌ڵبژێرین و ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه‌ی پێ بده‌ین، كه له ڕێگه‌یه‌وه خزمه‌تی ئه‌م شاره بكات. با له‌وه زیاتر له هه‌ولێر و دهۆك جێ نه‌مێنین له رووی خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و پڕۆژه‌سازییه‌وه. پارتی ده‌توانێ داهاته نادیاره‌كانی ئه‌م شاره بهێنێته‌وه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك و سه‌ر سفره‌ی خه‌ڵك.
شلێر محەمەد، هاووڵاتییه‌كی دیکەی خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه: لۆژیك پێمان ده‌ڵێ پارتی حزبی موئه‌سه‌سات و دامه‌زاروه و سیسته‌م و دەوڵه‌تدارییه، پارتی حزبی ده‌نگه، ده‌نگی میدیایی و ئاڵۆزی دروستكردن نییه، پارتی شان له شانی ده‌وڵە‌تان ده‌دا و قۆناغی کێبەرکێی ناوخۆیی بڕیوه و ره‌قه‌مه له ئاستی ناوچه‌كه‌دا. ده‌نگ به پارتی، ده‌نگدانه به پڕۆژه، به خزمه‌تگوزاری، به ئارامی و به‌خته‌وه‌ری. ئه‌و هه‌موو پیلانگێڕییه‌ی له پارتی كراوه، هه‌ر حزبێكی تر بووایه، هه‌ر نه‌ده‌ما، به‌ڵام پارتی به‌هێزتر بووه، ده‌نگمان بۆ لیستی 190 و بۆ پارتی دیموکراتی كوردستانه.
شیلان عه‌بدولڕه‌حمان، کە هاووڵاتییەکی تری سلێمانییه، له په‌یامی خۆیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمه ده‌نگ به لیستی 190 ده‌ده‌ین، هۆكار زۆرن بۆ ئه‌وه، پارتی حزبی راگرتنی هاوسه‌نگی و سه‌قامگیرییه، پارتی حزبی كۆڵنه‌دان و قوربانیدان و به‌رگرییه له خاك و خه‌ڵكی كوردستان، پارتی سەرقاڵی ده‌وڵه‌تدارییه و به‌راورد ناكرێ به لایه‌نه‌كانی تر، چونكه خاوه‌نی دۆزی كورده، له جیهاندا كاتێك باسی كورد ده‌كه‌یت، ده‌ڵێن بارزانی، پارتی حزبێكی سه‌نگینه، رێزی زۆر له خه‌باتگێڕانی ده‌گرێ و وه‌ك لایه‌نی تر نییه سوكایه‌تی به ده‌یان ساڵ خه‌باتی شۆڕشگێڕه‌كانی بكات. داوا ده‌كه‌م خه‌ڵكی سلێمانی 20/10 سوپرایزێك بۆ دۆست و دوژمن بكه‌ن به ده‌نگدان به لیستی 190.
بارزان محەمەد، هاووڵاتییه‌كی تری ده‌ڤه‌ری سلێمانییه له په‌یامه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه: ئێمه له رابردوودا بینیمان لایه‌نه‌كانی تر كه‌م و زۆر تاقی كراونه‌ته‌وه له سلێمانی، له تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌رنه‌چوون، پارتی له‌و ناوچانه‌ی ده‌نگی زۆرینه‌ی هه‌بووه له رێگه‌ی حكوومه‌ته‌وه حزمه‌تی خه‌ڵكی كردووه، بڕۆن سه‌یری دهۆك و هه‌ولێر بكه‌ن به چاوی خۆتان سیمای ده‌وڵه‌تداریی پارتی ده‌بینن و سه‌یری بێ پرۆژه‌یی و بێ خه‌ده‌ماتیی سلێمانیش بكه‌ن ده‌بینن چه‌نده له دواوه‌یه، خۆ بودجه‌كه به پێی رێژه‌ی نفوس دراوه و به‌ش كراوه، بۆچی سلێمانی هیچی بۆ نه‌كراوه و ئه‌و هه‌موو داهاته بۆ كوێ چووه، بۆیه لۆژیك حوكم ده‌كات خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌ساسی خزمه‌ت و ئاوه‌دانی ده‌نگ بدات كه پارتی تێیدا بێ ركابه‌ره و لیستی 190 شایانی ده‌نگی خه‌ڵكه و خزمه‌تكاری خه‌ڵكیشه.
سه‌لاح جه‌لال




