٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیداد بارزانی: بە دەنگەکانتان خەونی دوژمنان لە گۆڕ بنێن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سـیـداد بـارزانـی، ئـەنـدامـی دەسـتـەی کـارگـێـڕیی مـەکـتـەبـی سـیـاسـیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەریدا لە شارەدێی تۆبزاوە ڕایگەیاند، خەڵکی ئەم دەڤەرە، بەشیان لە پارێزەرایەتی و بەرگریکردنی دەستکەوتەکان هەیە، بۆیە داوای لێ کردن، بـە دەنـگـە دلـێـرەکـانـیـان، خـەونـی سـەرجـەم دوژمـنـانـی ئـەم مـیـللـەتـە لـە گـۆڕ بـنـێـن.

(سـیـداد بـارزانـی) ئـەنـدامـی دەسـتـەی کـارگـێـڕیی مـەکـتـەبـی سـیـاسـی و (د. ئاراس حەسۆمیرخان) و (ئاری نانەکەلی) ئـەنـدامـانـی کـۆمـیـتـەی نـاوەنـدی و هـەڤـاڵـانـی کـارگـێـڕی لق و بـەرپـرس و هـەڤـاڵـانـی نـاوچـە و ڕێـکخـراوەکـانـی سـنـووری نـاوچـەی ڕزگـاری، لـە شـارەدێـی تـۆبـزاوە کـۆبـوونـەوەیـەکـی فـراوانیان لـەگـەڵ خـانـەوادەی سـەربـەرزی شـەهـیـدان و تـێـکۆشـەران و پـێـشـمـەرگـە و کـەسـایـەتـی و چـیـن و تـوێـژەکـان و ڕیـشسـپـیـانـی دەڤـەرەکـە بـۆ پـاڵـپـشـتـی و سـەرخـسـتـنـی (لیستی ١٩٠ـی پارتیمان) ئـەنـجـام دا.

وتـەی بـەخـێرهـاتـن لـەلایـەن هـەڤـاڵ (بـارزان) بـەرپـرسی نـاوچـە پـێشـکـەش کـرا و بـۆ ڕێـزگـرتـن لـە گـیـانـی پـاکـی شـەهـیدان و سـەروەریـان (بارزانیی نەمر و کاک ئیدریس)ـی هـەمـیـشـە لـەیـاد کـۆبـوونـەوە جـەمـاوەرییـەکـە دەسـتـی پـێـکـرد.

پـاشـان (بـەرپـرسـی لـق) بـە نـاوی خـەڵـکی سـنـوورەکـە و لـقی ۱٦ بـەخـێـرهـاتـنی مـیـوانـانـی کـرد و کـورتـە بـاسـێکـی لـەسـەر دەڤـەرکـە و خـەڵـکە بـەئـەمـەکـەکـەی بۆ ئـامـادەبـووان ڕوون کـردەوە و پـێـزانـیـنـی لقی ۱٦ـی پـارتـیـمـانـی بـۆ خـەڵـکی دەڤـەرەکـە ڕاگـەیـانـد و سـوپـاسـی کـردن.

هـەر لـە کـەرنـەڤـاڵـەکـەدا، ڕێـزدار (سـیـداد بـارزانـی) لـە وتـەیـەکـدا بـاسـی لـە جـوامـێـری و لـەخـۆبـردوویـی خـەڵـکی دەڤـەرەکـە کـرد، کـە هـەمـوو کـات پـاڵـپـشـت و خـاوەن قـوربـانـیی زۆرن بـۆ وەدەسـتـهـێـنـانـی ئـەم دەسـتـکـەوتـانـەی ئـێـستـا هـەمـانـن.  

سیداد بارزانی ڕاشیگەیاند، خەڵکی ئەم دەڤەرە لـە ئـێـسـتاشـدا بـەشـیـان هـەیـە لـە پـارێـزەرایـەتـی و بـەرگـریکـردنـی دەسـتـکەوتـەکـان، بـۆیـە پـارتـی و سـەرکـردایـەتـییـەکـەی هـەموو کـات سـوپـاس و پـێزانـینـیان هـەیـە بـۆ خـەڵـکی بـەشـەرەف و نـیـشـتـیمـانپـەروەری نـاوچـەکـە. بـۆیـە جـەنـابـیـان سـڵاوی ڕێـزدار (سـەرۆک بـارزانـی) پێ گەیاندن و داوای لـێ کـردن بـە دەنـگـە دلـێـرەکـانـیـان خـەونـی سـەرجـەم دوژمـنـانـی ئـەم مـیـللـەتـە لـە گـۆڕ بـنـێـن.

هەواڵی پەیوەندیدار