نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمی یەکگرتنەوەی ھەردوو ئەڵمانیا دەکات

ھەولێر-KDP.info- لە یادی سی و پێنج ساڵەی یەکگرتنەوەی ھەردوو ئەڵمانیادا، نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەڕاسیمەکەدا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەولێر ڕێکخرا بوو.
ڕۆژی سێشەممە ۸ی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٤، لە ھۆتێل دیڤانی شاری ھەولێری پایتەخت، ھوشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی سی و پێنج ساڵەی یەکگرتنەوەی ھەردوو ئەڵمانیا کرد کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە ھەولێر ڕێکخرا بوو.
جێگەی ئاماژەپێکردنە لەو ئاھەنگەدا ژمارەیەکی زۆری کەسایەتی و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون.




