کاندیدانی پارتی لە دھۆک بۆ KDP: داھاتووشمان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی دەبێت

دھۆک-KDP.info- کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دھۆک، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، پارێزگاریکردنە لە ماف و دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان لە پێناوی ئایندەیەکی گەش بۆ کورد و کوردستان. دەشڵێن: ئەو دەنگدانە، ئەمانەتێکە و پێویستە ھاووڵاتیان دەنگ بە پارتی بدەن، بۆ ئەوەی ئارامی و ئاوەدانی و پێشوەچوونی کوردستان بەردەوام بێت.
بەرزۆ عەبدی سورچی، کاندیدی ژمارە ٩ی لیستی ١٩٠ی پارتی لە بازنەی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، داوا لە ھەموو خەڵکی خۆمان دەکەین لە رۆژی دەنگداندا بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن و دەنگ بەوانە بدەن، کە خزمەتیان کردوون و بزانن کێ شایەنی ئەوەیە دەنگی پێ بدەن، بۆ ئەوەی بەرگری لە مافی خەڵک بکات، چونکە دەنگدان ئەمانەتە و پێویستە دەنگ بە ئەوانە بدەن شایستە بن، لەبەر ئەوەی ئەم ھەرێمە پێویستی بە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ ھەیە، بۆیە پارتی لیستێکە ھەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتکردنی کوردستان تەرخان کردووە، لەبەر ئەوە، دەنگدان بە پارتی، دەنگدانە بە ئارامی و ئاوەدانی و پێشوەچوونی کوردستان.
رۆژان شەھید زێوەر، کاندیدی ژمارە ١١ لە لیستی ١٩٠ی پارتی لە بازنەی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان، لیستێکی گرنگە و چارەنووسی میللەتی کورد بە بەھێزیی ئەو حزبەوە پەیوەستە، بۆیە پێویستە ھەمووان لە ٢٠ی ١٠ وەکو کەرنەڤاڵێک و سەرکەوتنی گەلی کورد، پێکەوە بچین بۆ سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدانی لیستی پارتی بدەین، بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان ببینە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی خۆمان و داکۆکی لە مافەکانیان بکەین و دەستکەوتەکانیش پارێزراو بن.
رەمەزان گەرزە گۆران، کاندیدی ژمارە ٢١ لە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی دا، داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین دەنگمان پێ بدەن، بۆ ئەوەی زیاتر گرنگی بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن بدەین و کار لەسەر ئەو پڕۆژانە بکەین کە لە بەرژەوەندیی خەڵکدان، ڕابردوو و ئێستا و داھاتووشمان لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکدا دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو ئەمانەتەی دەکەوێتە سەر شانمان، جێبەجێی بکەین، بۆیە دەنگمان پێ بدەن بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری ئێوە بکرێت.
دکتۆر سەگڤان سلێمان، کاندیدی ژمارە ٢٧ لە لیستی ١٩٠ی پارتی لە بازنەی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ھەڵمەتی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە، کە لیستی دەستکەوت و خوێنی شەھیدان و لیستی رێبازی پیرۆزی بارزانییە، بۆیە ئێمە ھەمیشە لەناو خەڵکی خۆمان دەبین و خزمەتی خەڵکی خۆمان دەکەین و دەبینە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، کە بێگومان چەند خزمەتیان بکەین، ھەر کەمە، چونکە ئەرکی ئێمەیە ھەمیشە داکۆکی لە مافی خەڵکی خۆمان بکەین و خزمەتکاری میللەتی خۆمان بین، کە دڵسۆزیی خەڵکی خۆمان وامان لێ دەکات ھەمیشە پاڵپشت و ھاوکاریان بین لە سنووری بازنەی دھۆک بە گشتی، بۆیە داوا لە خەڵک دەکەم پاڵپشتی لە لیستی ١٩٠ی پارتی بکەن و دواتریش داوا دەکەم خەڵک متمانە بە من بکەن، بۆ ئەوەی نوێنەری راست و دروستی خەڵک بم لە ھۆڵی پەرلەمان، لەبەر ئەوەی من خۆم پزیشکم، ئەگەر دەنگم پێ بدرێت زیاتر لە کەرتی تەندروستی خزمەت دەکەم بە ھاوکاریی ھەڤاڵانمان لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی ھەندێک یاسا دەربکەین لە خزمەت خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەتدا بێت.
بڵند ئیبراھیم




