سەفین دزەیی: ئەڵمانییەکان لە کوردستان گرنگی زۆریان هەیە

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ حکوومەتی ئەڵمانیا لە بوارەکانی دیپلۆماسی، ئاسایش و پرسە سیاسییەکان کاری زۆرمان کردووە.
ئهمڕۆ سێشەممە، سەفین دزەیی لە یادی ڕۆژی نیشتمانی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا، بوونی قوتابخانە و دامەزراوە ئەڵمانییەکان لە کوردستان گرنگی زۆریان هەیە.
دزەیی گوتیشی، دابینکردنی چەک و پشتیوانییەکان بۆ پێشمەرگە لەلایەن ئەڵمانیا و هاوپەیمانان کاریگەری تەواوی لەسەر شەڕی دژی داعش هەبووە.
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم گوتی: "قوتابخانەی ئەڵمانی و دامەزراوەی گۆتە زۆر گرنگ و پڕ مانان بۆ ئێمە، حکوومەتی ئەڵمانیا بڕیارێکی مێژووییدا کاتێک بۆ یەکەم جار دوای جەنگی دووەمی جیهانی سەربازەکانیان ناردە دەرەوەی سنوورەکانی ئەڵمانیا.
سەفین دزەیی زیاتر گوتی: ئەم ئامادەبوونە و ئەو چەکانەی بۆ پێشمەرگەکانمان دابینکراوە، سەرلەبەری یارییەکەیان گۆڕی، ئەڵمانیا هاوشان لەگەڵ هاوبەشەکانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە زۆرینەیان لێرە ئامادەن، سوپاسی ئەو پشتیوانییە دەکەین و بەرەدوام پێشبینی ڕاوێژ و پشتیوانی ئێوە دەکەین، سوپاسگوزاری پێشنیازی درێژکردنەوەی مانەوەی هێزەکانین تا مانگی یەکی 2026. لە بوارەکانی دیپلۆماسی، ئاسایش و پرسە سیاسییەکان کاری زۆرمان کردووە."




